یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی هەولێری زانایان لەگەڵ بەرپرسی ناوچەكانی سنوورەكەی كۆدەبێتەوە    *****    *****   توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ژیان و کەسایەتی د. مەلا عبدالله ئاکرەیی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە    *****    *****   لقی كۆیەی زانایان كۆبوونەوەی فراوان و ئاساییی خۆی سازدەكات    *****    *****   لقی سۆرانی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی سازده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   شارەزوور: شاندێكی باڵای لق بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیوتی ژیاردەكات    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات    *****    *****   سێرگی لاڤرۆڤ: ئیسلام لە رووسیا له گەشه‌سه‌ندێكی نموونه‌یی دایه‌    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات و سیمینارێک بۆ زانایان رێک دەخات    *****    *****   شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   لقی گەرمانی یەکێتی زانایان لەهەواڵی تەندروستی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە دەپرسێت    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات   
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2021 : 15:22:03
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 21ی9ی2021 رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان ھەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستان. هیوادارام زانایانی ئایینی، بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و برەودان بە لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021/9/21