یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و سەرۆکایەتی دەستەی مافی مرۆڤ لە کۆبونەوەیەکدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانکۆی نۆلج لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە پرسی ئافرەتان دەکات و سەرۆکی هەرێمیش ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لەپانێڵێکدا بابەتێک پێشکەش دەکات لە شاری سلێمانی    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالکریم مەلا عەلی زالیاو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەنوەر شێخ شێروانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا کاکەمینی بۆکریسکان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی قەزاکە سیمینارێک ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ظاهر کاوانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان و لە مەراسیمێکی شایستە لقی ئامێدی یەکێتی زانایان کرایەوە   
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ست
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/06/2010 : 10:31:43
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی 16/6/2010 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ر (31) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی گرێدا، له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگترین ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌ی له‌ ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌ ئه‌نجامی داون، كه‌ خۆی ده‌دیته‌وه‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام‌و، دروستكردنی په‌یوه‌ندی پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناو كوردستان‌و، رۆڵی یه‌كێتی زانایان له‌و بواره‌دا‌و، كاركردن له‌ بواری مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان‌و، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی زانایانی ئایینی‌و، پشتیوانی لێكردنیان، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ مامۆستایانی ئایینی یه‌كێتی زانایان به‌ پشتیوانی خۆیان ده‌زانن.
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پشتیوانی خۆی بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌ربڕی له‌ هه‌مبه‌ر ناڕه‌ازیی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر تۆپبارانی ئێران‌و، ناردنی نامه‌ی ناڕه‌زایی بۆ ده‌سه‌ڵاتدرانی كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ پێویستی زانی دووباره‌ داوا له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆپبارانه‌ رابگرێت‌و، چیتر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و، كوێستان نشینه‌كان تۆپباران نه‌كه‌ن، خه‌ڵكێك كه‌ له‌ پێناوی پاروه‌ نانێك له‌و ناوچانه‌ ده‌ژیت‌و، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ربه‌رزی بژیت، ژیانی سه‌ختی قبوڵ كردووه‌.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بابه‌تی پڕۆگرامی خوێندن خرا به‌ر باس‌و گفتوگۆ، كه‌ ده‌بێ‌ سه‌رنج‌و تێبینیه‌كانمان بگه‌یه‌نینه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌‌و لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر وانه‌ی ئایین له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن فه‌رامۆش نه‌كرێت‌و، پشتگوێ‌ نه‌خرێت، یان كه‌سانی نا شیاو نه‌یڵێنه‌وه‌، یان ئه‌و وانانه‌ی، كه‌ بابه‌تی پێچه‌وانه‌ی هه‌قیقه‌تی ئیسلامی تێدایه‌‌و، خراوه‌ته‌ پاڵ ئیسلامیش چاك بكرێنه‌وه‌.
دواتر باس له‌وه‌ كرا چۆن یه‌كێتی زانایان له‌ ماوه‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانی خۆی یه‌ك بخاته‌وه‌‌و، دووباره‌ لق‌و ناوچه‌كان ته‌شكیل بكرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی گرنگ بێت، له‌ ته‌واوی ئه‌و خاڵانه‌ی باسیان لێوه‌ كرا ئه‌وپه‌ڕی هه‌ماهه‌نگی‌و لێك حاڵیبوون هه‌بوو‌و، به‌ گیانی كاركردنی پێكه‌وه‌‌و، ره‌خنه‌گرتن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تیانه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.