یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
زانایانی ئایینی چەمچەماڵ  کۆبونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/10/2021 : 22:52:07
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧/ ١٠/ ٢٠٢١ بەرامبەر بە ۱/ربيع الاول/۱٤٤۳ ی کۆچی لە هۆڵی مزگەوتی گەورەی چەمچەماڵ کۆبونەوەی زانایانی ئایینی چەمچەماڵ و وتاربێژ و پێشنوێژەکان بەڕێوەچوو سەبارەت پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی مامۆستا شێخ وەهاب بەرزنجی لێپرسراوی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان و حاکم ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ.


لەکۆبونەوەکەدا کە نوێنەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و پۆلیس ئامادەی بوون، قائیمقامی چەمچەماڵ لەوتەیەکدا  تیشکی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لەهۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەدا و  داوایکرد زانایانی ئاینی لەڕێگای مینبەری مزگەوتەکانەوە ڕێنوێنی هاوڵاتیان بکەن بۆبەشداری کردن لە دەنگدان و دیاری کردنی نوێنەرەکانیان لە پەرلەمانی عێراق، چونکە ئەوە مافی هەموو تاکێکە لە کۆمەڵگەدا.


دواتر مامۆستا شێخ وەهاب وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبوان و نرخاندنی ڕۆڵی زانایان و گرنگی و مافی دەنگدان ، هەڵوێست و بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی ڕونکردەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و داواشی کرد هەمووان بەشداری پرۆسەکەبکەن و داوا لە موسڵمانان و هاوڵاتیانی بەڕێزیش بکەن کە دەنگ بدەن تاکو پێگەی کورد و هەرێمی کوردستان بەهێزتربێت لە ناوپەرلەمانی عێراقدا ، هەروەها باسی گرنگی دەنگدانی پارێزگای کەرکوکی کرد بۆ کورد و داهاتووی شاری کەرکوک چونکە زۆرێک لەدانیشتوانی چەمچەماڵ دەگدەری پارێزگای کەرکوکن .


دواتر زانایانی ئایینی پرسیار و سەرنجەکانیان خستەڕوو دانیشتنەکەیان ڕازاندەوە بە بیروڕا جوانەکانیان.


ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ