یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی زاخۆ دەکەن    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات    *****    *****   لقی سلێمانی یە کێتی زانایان بە شداری خولێکی دەرچوانی فێرخوازانی قورئانی پیرۆز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی پزیشکی ئیسلامی لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   شاندێک لە مەتڕانەکانی عەنکاوەی شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   روونکردنەوەیەک لە یەکێتی زانایان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان   
ژمارەی نوێی گۆڤاری (پەیامی زانایان) کەوتە بەر دیدی خوێنەران
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/02/2022 : 15:51:32
قه‌باره‌ی فۆنت

ژمارە (103)ی گۆڤاری (پەیامی زانایان) کە زمانحاڵی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانە بە کۆمەڵێک بابەت و توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی چاپ و بڵاو کرایەوەو کەوتە بەر دیدی خوێنەران.


ئەم ژمارەیە تایبەتە بە سیمپۆزیۆمی هاوبەشی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و سەنتەری سەلاحەددینی ئەییوبی بۆ توێژینەوەو لێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەددین، کە لە سەر پرسی (فەتواو لێکەوتەکانی لە نێوان پابەندبوون و پابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) کۆمەڵێک بابەت و توێژینەوەی ئەکادیمی لەخۆ گرتووەو بە شێوەی بابەتی و تێرو تەسەل باس لە پرس و رەهەندەکانی فەتوا کراوە.


لەم ژمارەیەدا گەنگەشەیەکی وردو زانستیانە لە چوارچێوەی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام و هەڵوێست و بۆچوونی زانایانی پێشین بۆ بابەتی فەتوا کراوەو، هەروەها تیشک خراوەتە سەر دۆخی ئێستاو بەشێکی ئەو فەتوایانەی بە ناکامڵی و لەلایەن خەڵکانی نائەهل بڵاو دەکرێنەوەو کێشە بۆ خەڵک و کۆمەڵگە دەنێنەوە.


بۆ داگرتن و خوێندنەوەی کۆی بابەتەکانی ناو گۆڤاری (پەیامی زانایان) دەتوانن کلیک لێرە بکەن:


http://www.zanayan.org/partuk/payam103.pdf