یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی هەولێری زانایان لەگەڵ بەرپرسی ناوچەكانی سنوورەكەی كۆدەبێتەوە    *****    *****   توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ژیان و کەسایەتی د. مەلا عبدالله ئاکرەیی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە    *****    *****   لقی كۆیەی زانایان كۆبوونەوەی فراوان و ئاساییی خۆی سازدەكات    *****    *****   لقی سۆرانی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی سازده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   شارەزوور: شاندێكی باڵای لق بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیوتی ژیاردەكات    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات    *****    *****   سێرگی لاڤرۆڤ: ئیسلام لە رووسیا له گەشه‌سه‌ندێكی نموونه‌یی دایه‌    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات و سیمینارێک بۆ زانایان رێک دەخات    *****    *****   شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   لقی گەرمانی یەکێتی زانایان لەهەواڵی تەندروستی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە دەپرسێت    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات   
وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ ئەمینداری گشتی رابیتەی جیهانی ئیسلامی کۆدەبنەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/05/2022 : 21:46:12
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 12ی5ی2022 بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە وڵاتی عەرەبستانی سعودیە لەگەڵ بەرێز د.محمد عبدالکریم ئەلعیساوی ئەمینداری گشتی رابیتەی جیهانی ئیسلامی کۆبوونەوە.


لەم دیدارە تایبەتە باس لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی سعودیە بەتایبەت ناوەندە ئایینی و دامەزراوەو زانایانی ئایینی کراو، بەرچاو روونیەکی باش لە دۆخی کوردستان و رەوشی ئایینی  خرایە ڕوو، کە بەردەوام لەهەوڵی پەرەپێدانی بیری میانڕەوی و دژایەتی کردنی بیری توند ئاژۆیی دایەو ئامانجیەتی بنەما هاوبەشەکانی مرۆیی پەیرەو بکات و سەقامگیری و لێبوردەیی  بڵاو بکاتەوە.


لەلایەن خۆشیەوە ئەمینداری گشتی رابیتەی جیهانی ئیسلامی وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین بەدیدارەکە باسی لە گرنگی و پێگەو رۆڵی زانایانی ئایینی و پەیوەندی نێوان هەردوولا کردو تەئکیدی لە هەماهەنگی و پێویستی کاری پێکەوەیی کردەوە.


شایەنی باسە لە پەراوێزی بەشداری لە کۆڕبەندی بنەما ھاوبەشەکانی پەیرەوانی ئایینەکان لە وڵاتی سعودیە، هەردوو بەرێزان وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان چەندین دیداری گرنگیان لە گەڵ زاناو کەسایەتی ئایینی وڵاتی ئیسلامی ئەنجام دا.