ئەمرۆ چوارشەممە 21ی9ی2022 رێزدار سه‌رۆک مسعود بارزانی به‌بۆنه‌ی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد، لەلایەن د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەگەرمیەوە پێشوازی لێ‌کرا.
سەرەتا سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایان به‌خێرهاتنی سه‌رۆک مسعود بارزانی کرد و کورته‌یه‌کی له‌باره‌ی مێژوو و کار‌و ئامانج و ئه‌رکه‌کانی یه‌کێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وەدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک بارزانی سه‌ردانه بۆ ماڵی هه‌موو زانایانی ئایینی ئیسلامی له کوردستان، هەروەد راشیگەیاند یەکێتی زانایان لەسەردەستی خولێخۆشبوو مەلا مستەفای بارزانی لە پێناو کۆمەڵێک ئامانج دامەزراوەو ئێستاش لەپێناو ئەرکە ئایینی و پیشەیی و نەتەوەییەکانی بەردەوامە لە خزمەتکردن و، خاوەن و پرۆژەو ئامانج و هەنگاوی گرنگە لە رووی ئایینپەروەری و نیشتمانپەروەری و خزمەتکردنی زانایان و ئاشتی کۆمەڵگەو پێکەوەژیان.
دواتر بەرێز سه‌رۆک مەسعود بارزانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و جارێکی دیکه پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد‌و پشتیوانی خۆی بۆ زانایانی ئایینی لە کوردستان دەربڕی، هیوای خواست چۆن له رابردوودا رۆڵی کاریگه‌ریان له بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و رەتکردنەوەی ژێردەستی و چه‌سپاندنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و دینداری هەبووە، به‌هەمان شێوەش له داھاتوودا لە خزمه‌تکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەھا پیرۆزەکان به‌رده‌وام بن، ئاماژەی بەوەش کرد کە کاتی خۆی زانایانی ئایینی لەخەباتی پێشمەرگایەتی و خزمەت و پارێزگاری نیشتمان جێدەستیان دیار بووەو لە ئێستاشدا ئەرکی پیرۆزی زانایان لە چەسپاندنی هەستی مرۆڤدستی و رۆشنبیری دینداری و بڵاوکردنەوەی هزری میانڕەوی و رێگری لە فکرەی توندڕەوی قوڕسترە.
شایەنی باسە لەروانگەی بایەخدان بە زانایانی ئایینی، ئەمە دووەمین جارە لەم خولەی شەشەمی یەکێتی زانایان سەرۆک مەسعود بارزانی بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی دەکات.