یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو ئافرەتەی فرەژنی بە لەشفرۆشی وەسفکرد تۆمار دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە موفتی سلۆپیاو شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە مامۆستاو قوتابیانی دواناوەندی ئیسلامی کەسنەزان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد باویانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەهەنگاوێکی زانستی و ناوازەدا پتر لە 20 دیوانی زانایانی ئایینی چاپ کرا    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی تەشریحکردنی لاشەی مرۆڤ روون دەکاتەوە    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی حکومی قەزای شقلاوە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەسەر دەکاتەوەو سیمینارێک لەزانکۆی زاخۆ پێشکەش دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن عبدالله پێنجوێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ركێكی ئایینی بێت بووه‌ته‌ ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی   
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی پزیشکی ئیسلامی لە شاری هەولێر دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/09/2022 : 09:32:12
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ ٢٦ی٩ی٢٠٢٢ بەڕێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە کۆڕبەندی نەسیم کە تایبەت بوو بە زانستی پزیشکی ئیسلامی کرد، کە لەلایەن کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاح الدین بە هاوبەشی سەنتەری توێژینەوە زانکۆ سەلاحەدین ساز کرا بوو.


لەم کۆڕبەندە سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو ئاماژەی بەوە کرد، کە ئیسلام بایەخێکی تەواوی بە بواری تەندروستی و زانستی پزیشکی داوەو پزیشکی نەبەوی نمونەی هەرە دیارە، کە خزمەتی مرۆڤی کردووەو مرۆڤیش رێزلێگیراوەو پێگەیەکی تایبەتی هەیە.


هەروەها گوتی: زانستی پزیشکی و پزیشکی نەبەوی تەواوکەری یەکترین و هەردووکیان بەدرێژایی مێژووی موسڵمانان خزمەتی پێشکەش کردووەو زانایانی ئسلامیش بە بەشێکی گرنگ لەم چوارچێوەیە سەیریان کردووە.


گوتیشی: پێویستە لە ئێسادا چارەسەری پزیشکی بە پێی زانست و شارەزایی بڕوات، نەک دەرفەت بدرێتە کەسانێک بە ناشارەزایی و لە ژێر پەردەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ دەست بۆ ئەم بوارە ببەن.


شایەنی باسە ئەم کۆڕبەندە یەک رۆژی خایاندو چەندین توێژینەوەی تایبەت بە ناوەرۆکی کۆڕبەندەکە پێشکەش کران.