یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
بە شێوازێكی زانستیانەو لە كتێبێكی نوێدا گەورە نووسەرو رۆشنبیرانی رۆژئاوا باس لە پێغەمبەر(د.خ) دەكەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/12/2010 : 10:43:28
قه‌باره‌ی فۆنت
لە نێو چەقی گێژاو و گەردەلوولی ئەم هێرش‌و پەلامارو بێ رێزیانەی، كە دەرهەق بە ئیسلام‌و قورئان‌و موسڵمانان‌و پێغەمبەر-دروودی خوای لەسەر بێت- ئەنجام دەدرێت، دەنگێك بەرز دەبێتەوە، كە پڕە لە داكۆكی كردن‌و بەرز ڕاگرتن لە خودی ئیسلام‌و پەیامبەرەكەی، لەسەر زمانی شوێنكەوتوانی نا!!

بەڵكو كەسانێك لەزمان‌و نەتەوەو ئایدۆلۆژیای خۆیان، كە نە تەنها بەشایەتی موسڵمانان، بەڵكو بە شایەتی خودی وڵات‌و نیشتیمان‌و كیشوەری خۆیان پێش ئێمە، كەڵەپیاو و رۆشبیرو لێهاتوی سەردەمن.

بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، خانەی Legacy لە لەندەن بەم دواییە كتێبێكی نویێ‌ بەزمانی ئینگلیزی خستۆتە بەردەستی خوێنەرانەوە، كە راو سەرنج‌و بۆچوونی چەند نووسەر‌و ئەدیبێكی ناسراوی رۆژاوای لە خۆ گرتووە‌و، بە شێوازێكی زانستی‌و بابەتیانە وێنەی راستەقینەو روونی ئیسلام‌و پەیامبەرەكەی، جیاواز لەگەڵ شەپۆڵی شێوێنەران‌و گەردەلوولی بێڕێزیەكان، بە جیهانی رۆژئاوا ئاشنا دەكاتەوە.

ناوی تەواوی كتێبەكە بریتیە لە: (دەربارەی موحەممەد.. تێڕوانینێكی دیكەی رۆژئاوا بۆ پێغەمبەری ئیسلام – كۆكراوەی وتەی چەند نووسەرێكی رۆژئاوا لەسەر پێغەمبەر، لە سەدەی هەژدەهەمەوە تاكو ئەمڕۆ)، كە لە ئامادەو كۆكردنەوەو پێشكەشكردنی: دكتۆر (عەبدولوەهاب ئەلئەفەندی)یە، كە سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (ئیسلام‌و دیموكراتیەت)ە، لە سەنتەری توێژینەوەی دیموكراتی، لە زانكۆی (وێست مێنستەر)ی لەندەن.

كتێبەكە لە میانەی شایەتی‌و نوسین‌و وتەی 12 نووسەر‌و رۆشنبیرانی ناوداری رۆژئاوا، ئەوەی دوپات كردۆتەوە، كە لە ناخی ژاوەژاوی زۆرو دەنگی گەورەی بێڕێزیەكان، تا ئێستایش كەسانێك هەن، كە ئەكادیمیانەو بابەتیانە لە شتەكان دەدوێن‌و بۆچوونی زانستیانە پێشكەش دەكەن.

شایانی باسە: ئەو 12 رۆشنبیر‌و نوسەرانەیش ئەمانەن:
1- نوسەری ناوداری بەڕیتانی: جۆرج سێڵا (1697-1736)، بە كتێبی (قوڕئان، ناسراو بە قوڕئانی موحەممەد)، چاپی یەكەمی لە ساڵی 1734 دەرچووە.

2- نوسەرو مێژوونوسی ناسراوی ئیسكۆتلەندی: تۆماس كارلیل (1795-1881)، بە كتێبی (پێغەمبەری پاڵەوان: موحەممەد)


3- شاعیری گەورەی فەڕەنسی: لامارتین (1790-1896)، بە ناونیشانی (مێژووی توركەكان)

4- نوسەر‌و ئەدیبی ناودار: تۆر ئەندرێ، بە كتێبی (موحەممەد: پیاوێك باوەڕەكەی) كە لە ساڵی 1936 بە چاپ گەیەنراوە.


5- نوسەرو دانەری بەڕیتانی: مۆتیگیمری وات (1909-2006)، بە كتێبی (موحەممەد: پەیامبەرو پیاوی وڵات)، كە لە ساڵی 1964 لە ئۆكسفۆرد بە چاپ گەیەنراوە.

6- نوسەرو رۆشبیری ئەمەریكی-لوبنانی: فلیپ حەتتی (1886-1978) بە كتێبی (مێژووی عەرەب، لەسەردەمی كۆنەوە تاكو ئەمڕۆ) كە لە ساڵی 1956 لە خانەی (ماكمیلان) لە بەڕیتانیا بە چاپ گەیەنراوە.


7- نوسەری ناسراوی ئەمەریكی: جۆن ئیسپۆستیۆ، بە كتێبی (موحەممەد: پێغەمبەری خوا لە ئیسلامدا-راستە رێگا) كە زانكۆی ئۆكسفۆرد لە 1998 بە چاپی گەیاندووە.

8- رۆژهەڵاتناسی ئەڵمانی: ئانا ماری شیمل، بە كتێبی (موحەممەد لە ئیسلامدا: دەروازە) كە لە ساڵی 1992 لە نیویۆرك لە چاپ دراوە.

9- نوسەری ناوداری سەردەم: كلینتۆن بینیت، بە كتێبی (لە گەڕٍان بەدوای موحەممەد)، كە لە ساڵی 1998 لە لەندەن لە چاپ دراوە.


10-نوسەری بەڕیتانی: باڕنبی رۆجەرسۆن، بە كتێبی (موحەممەدی پەیامبەر: ژیاننامە) كە لە ساڵی 2003 لە لەندەن بە چاپ گەیەنراوە.

11- نوسەرو رۆشنبیری بەریتانی: كارین ئاڕمستڕۆنگ، بە كتێبی ( موحەممەد: پەیامبەری سەردەمی ئێمەیە)، كە لە ساڵی 2006 لە لەندەن بە چاپ گەیەنراوە.

12- دواهەمینیشیان، شاعیری ناوداری ئەمەریكی: بایارد تایلۆر، بە دیوانە شیعری (چەند شیعرێك لە رۆژهەڵاتەوە)، كە لە ساڵی 1854 لە بۆستن بە چاپ گەیەنراوە.

ماوەتەوە بڵێین: دانەری كتێب، دكتۆر عەبدولوەهاب ئەلئەفەندی، جگە لە هەوڵ‌و ماندووبوونی زۆری بۆ كۆكردنەوەو، بەدواداچوونی بەرهەمی یەكە یەكەی نوسەران‌و ناوداران، پێشەكیەكی زۆر رێك‌و پڕ ماناو درێژو بابەتیانەی بۆ كتێبەكەی نوسیوە، كەوا لە خوێنەر دەكات: جگە لەوەی بە تام‌و چێژێكی تایبەتیەوە، بەرهەمەكە بخوێنێتەوەو سوودی لێ‌ ببینێت، رووەكەی تری وڵاتانی رۆژئاوایش لە ئەندێشەی خۆی بەرجەستە بكات.

ئا: ئەمیر گەردی