یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقا ئاكرێ یا ئێكەتیا زانایان سەرەدانا قایمقاما ئاكرێ و سەرۆكێ‌ زانكۆیا ئاكرێ دكەت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری لە كۆڕێكی رۆشنبیری دەكات و سەردانی مەڵبەندی 11ی یەكێتی نیشتیمانی دەكات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی دەکات    *****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت   
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری شاندێک سەردانی کونسوڵی گشتی فەڵەستین لەهەرێمی کوردستان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/10/2023 : 20:00:05
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 22ی10ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن خۆشناو و د. دلشاد گەڵاڵی و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی بۆ گەلی فەڵەستین سەردانی قونسولگەری گشتی وڵاتی فەڵەستتین لە هەرێمی کوردستان کردو لەلایەن بەرێز نەزمی حوزوری قونسوڵی فەڵەستین بەگەرمیەوە پێشوازی کران.


لەدانیشتنێکدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان پەیامی هاوخەمی و پەرۆشی زانایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی فەڵەستین و غەززە گەیاندە کونسوڵی گشتی و نیگەرانی خۆی لە بارەی رەوشی غەززە دەربڕی، گوتیشی: ئێمە وەکو زانایانی ئایینی لەهەرێمی کوردستان پەیامی پیشەیی خۆمان راگەیاندووەو هاوسۆزی گەلی فەڵەستینین، بەتایبەت کە قودسی شەریف خوای گەورە رێزدارو بەرەکەتداری کردووە تەنها موڵکی عەرەب و گەلی فەڵەستین نیە، بەڵکو بۆ هەموو موسڵمانان و جیهانی ئیسلامی وەک یەکەو پیرۆزە، بۆیە هیوامان وایە بە زووترین کات شەڕ بوەستێت.


هەروەها گوتیشی: گەلی کوردو گەلی فەڵەستین مێژووێکی هاوبەشیان هەیەو هەردوولا هەست بە ئازاری ستەم و نەگەیشتن بە مافی چارەنووس دەکەن، وە کورد هاریکارێکی گەورەی قودس و خەڵکی فەڵەستین بووە.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز نەزمی حوزوری کونسوڵی گشتی فەڵەستین وێڕای خۆشحاڵی‌ بە سەردانی یەکێتی زانایان، هەڵوێست‌و پشتیوانی زانایانی كوردی بەرز نرخاندو تەئكیدیشی لەوە كردەوە، كە هەمیشە یەكێتی زانایان هاوكارو هاوهەڵوێست بووە لەگەڵ گەلە ستەم لێكراوەكان.


گوتیشی: ئێمە هەر زانایەکی کورد بە نەوەی سەڵاحەددینی ئەیوبی دەزانین و هەمیشە یەکێتی زانایانی و هەڵوێستی دیاری ئایینی و ئینسانیان بەرز دەنرخێنین.


شایەنی باسە لە دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک تەوەری تری پەیوەست بە بارودۆخی فەڵەستین و هەڵوێست و کاردانەوەو لێکەوتەکانیەوە گفتوگۆی تێرو تەسەلی لەبارەوە کرا.