یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/11/2024 : 20:27:23
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەمرۆ 9ی11ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز بەرێز د.عبدالله  مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز حاجی تەیب زرار شێروانی بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو مامۆستا نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێرو ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی و فەقێ و قوتابیانی ئایینی؛ مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە لە شاری هەولێرو لە مەدرەسەی موحەمەدیە بەرێوەچوو، کە لەلایەن مامۆستا مەلا ئوسامە مەلا عبدالواحد بارەکی بەخشرایە هەر یەک لە بەرێزان کاک مەلا مصطفی دێڵزی،  کاک مەلا محمد سابیر برادۆستی، کاک مەلا مەهدی زرار خۆشناو.


لەم مەراسیمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو وێڕای دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە مامۆستای بڕوانامە بەخش و مامۆستایانی بڕوانامە وەرگر، هیوای خواست ئەم جۆرە کۆڕە زانستیانە بەردەوام بن بۆ خزمەتی پتری رەوشی ئایینی لە کوردستان.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: كوردستان هەمیشە شانازی بەوەوە دەکات جێی زانست و زانایان بووە، ئەمەش وا دەکات هەمووان بە چاوی رێزەوە لە بەرهەم و خزمەتی زانایان بڕوانین، چونکە پێویستی دۆخی ئێستامان بە مامۆستایانی ئایینی زۆرەو، هەمووانیش چاوەڕێی هەنگاوی پتر لە زانایانی ئایینی دەکەن، ئەرکی مامۆستایان لە گەیاندنی پەیامی دینداری و بەرپرسیارێتی نیشتمان ئەرکێکی قوڕسە، لەلایەک پێویستە کۆمەڵگە هۆشیار بکەینەوە لەو مەترسیانەی هەیە لەسەر کۆمەڵگە بەتایبەت لەرووی بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی و سەرکێشی گەنجان بۆ ئالودەبوون بە مادەی هۆشبەرو گەیاندنی پەیامی مرۆڤدۆستی و میانڕەوی، لەلایەکی تریشەوە بایەخدان بە کاروانی زانستی و پێگەیاندنی مامۆستای ئایینی بۆ بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی و زانستە شەرعیەکان ئەرکێکی دیکەیە.


شایەنی باسە هەر لەم مەراسیمە کۆمەڵێک وتاری تر خوێندرانەوەو چەند پارچە پەخشان و سرودو قەسیدەیەک پێشکەش کران.