یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: دواکەوتنی موچە تەنها هەڵەی ئیداری نیە بەڵکو ڕەنگدانەوەی هاوکێشەیەکی ئاڵۆزە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بەحرەین: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی دیالۆگی ئیسلامی- ئيسلامي بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئيدريس مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەسعەد نانەکەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/11/2024 : 20:32:24
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەمرۆ 30ی11ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز بەرێز د.عبدالله  مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامؤستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و فەقێ و قوتابی زانستی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و بەرپرسانی ئیداری؛ مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە مزگەوتی بێراوە لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، کە لەلایەن مامۆستا مەلا سادق خەتێ بەخشرایە چوار مامۆستای ئایینی.


لەم مەراسیمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو وێڕای دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە مامۆستای بڕوانامە دەرو مامۆستایانی بڕنامەوەرگر، ئاماژەی بە گرنگی پێگەی زانست زانایان کردو هیوای خواست هەمووان وەک بەرپرسیارێتی ئایینی و پیشەیی بایەخی پتر بەم بوارە بدەن.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: حوجرەکانی کوردستان رۆڵی گرنگ و گەورەیان گێراوە لە پێگەیاندنی مامۆستای ئایینی و بڵاوکردنەوەی زانست و هۆشیاری ئایینی، بۆیە گرنگە هەمووان هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر حوجرەو مەدرەسە ئایینیەکان بکەین و پاڵپشتی رێرەوی خوێندنی زانستی بکەین، بۆ ئەوەی بتواندرێت بەو پەڕی شایستەیی کەسانی پڕ لە زانست پێبگەینن و ببنە چرای ناو کۆمەڵگە و لەسەر مینبەر و مزگەوتەکان خزمەت بە شەریعەتی ئیسلام و هەستی نیشتمانپەروەری بکەن و رۆڵەی گەلەکەمان بە پەروەردەیەکی دروست پەروەردە بکەنظ.


شایەنی باسە هەر لەم مەراسیمە کۆمەڵێک وتاری تر خوێندرانەوەو چەند پارچە پەخشان و سرودو قەسیدەیەک پێشکەش کران.