یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سۆفی رەحمان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   پەیامی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق    *****    *****   مامۆستا مەلا خدر زەنگڵ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە  (ئینتیما و وابەستەبوون، مانا و جۆرەکانی لەڕوانگەی ئیسلامەوە) دەکات    *****    *****   لەسەر کارێکی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە یەکێتی زانایان نوسراوێک ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رەچاوکردنی رێکاری شەرعی گۆڕستانەکان نوسراوێک ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله ى دێرێ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەری ئەوقافەکانی بادینان کۆدەبێتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا رسولی نورەدینی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر رۆڵی زانایان و پرسە هەنوکەییەکان بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بەدواداچوونی ورد بۆ کێشەی وەرنەگرتنی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی عومەر عەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/12/2024 : 00:13:58
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی دووشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای زانایانی ئەزهەر کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێز دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر، و بەڕێز دکتۆر سەلامە داود سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر، و بەڕێز وائل بەخیت جێگری سەرۆکی رێکخراوی جیهانی دەرچوانی زانکۆی ئەزهەر، و بەڕێز ئەحمەد فەوزی بەڕێوەبەری کارووباری دەرەوە لە زانکۆی ئەزهەر.


لەو دیدارەدا  کە دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی و دکتۆر عەبدوڵا مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداربوون، شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بەو سەردانەیان بۆ هەرێمی کوردستان، ستایشی ئارامیی و سەقامگیری و بوژانەوە و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستیان کرد و بە گرنگییەوە باسیان لە تەبایی و پێکەوەژیانی نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان کرد وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو لە ناوچەکە.


لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی شاندی میوانی کرد و ڕۆشنایی خستە سەر پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی مسر، هیواشی خواست ئەو پەیوەندییانە زیاتر پەرەیان پێبدرێت بە تایبەت لە بواری ئەکادیمی و هەروەها هەماهەنگی و هاوبەشی لەگەڵ ناوەندە ئایینی و زانستییەکانی زانکۆی ئەزهەر.


مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و بیری توندڕۆیی و پێویستیی هەماهەنگیی هەموو لایەک بۆ پاراستنی ئارامیی و سەقامگیری ناوچەکە و هەروەها دوایین گۆڕانکاریی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوون.


شایەنی باسە هەر یەک لە بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی ئامادەی دانشتنەکە بوون.