یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەراسیمی تایبەتی ناساندن بڵاوکردنەوەی کتێبی (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا)  بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت   
دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2024 : 19:36:44
قه‌باره‌ی فۆنت

 


رۆژی 3ی12ی2024 شاندێکی گەورە زانایانی ئەزهەر کە پێکهاتبوو لە بەرێزان: دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەرو بەڕێز دکتۆر سەلامە داود سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر و بەڕێز وائل بەخیت جێگری سەرۆکی رێکخراوی جیهانی دەرچوانی زانکۆی ئەزهەرو بەڕێز ئەحمەد فەوزی بەڕێوەبەری کارووباری دەرەوە لە زانکۆی ئەزهەرو دیدارێکی گرنگ لە نێوان یەکێتی زانایان و شاندی ناوبراو بەرێوەچوو.


لە دوای تەواوبوونی دیداری فەرمی بە دەرفەتم زانی بە تایبەت چەند پرسیارێک ئاراستە فەزیلەتی دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر بکەم، سەبارەت بە سەردانیان بۆ هەرێم و تێڕوانینیان لە هەمبەر کوردستان و رۆڵی زانایانی کوردو پەیوەندی نێوان یەکێتی زانایان و مەشیخەی ئەزهەرو بەشداریان لە دیداری زەڵمی و دامەزراوەی ئەکادیمی و پیشەیی و حکومی و تەنانەت دیداریان لەگەڵ سەرکردایەتی کورد خۆشبەختانە بەم شێوە تێڕوانینی خۆی لەسەر کۆی سەردانەکەو بەشداری چالاکی و دیدارەکان دەربڕی:


 "ئێمە زۆر خۆشحاڵین لە کوردستانین و کۆمەڵێک دیدارمان ئەنجامدا، دەبینین پێشکەوتنی گەورە لە هەموو بوارەکان هەیەو ئاوەدانی و خزمەتگوزاری زۆرو باش هەیە، کە سەردانی قەڵای هەولێرو پەیمانگای ئەزهەرو کۆمەڵێکک دامەزراوەیی حکومی و فەرمیمان کردو گفتوگۆی تێرو تەسەل لەبارەی هەندێ پرس کە لە بەرژەوەندی گشتی و هەردوولا دایە، بەتایبەت لە بواری پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان ئەزهەرو زانایانی کوردستان، بۆیە ئەمرۆ کە لە یەکێتی زانایانین و دیداری گرنگمان هەبوو گفتوگۆی باش کراو وێنایەکی باشمان بەرچاو کەوت لەوەی زانایانی کوردستان لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن دان و بە ئاستێکی بەرزی زانستی هەنگاو دەنێن.


بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە، ئەوەی ئێمە بینیمان بەتایبەت کە بۆیان باسکردین یەکێتی زانایان لەوەتەی دامەزراوە هەوڵی ئەوەی داوە بە دەستە جەمعی کار بکەن بەتایبەت لە بواری فەتوا، کە ئەمە هەنگاوێکی خوازراوە لەم سەردەمەو پێویستیەکی حەتمی گرنگە بۆ رەوشی فەتواو دۆزینەوەی چارەسەری شەرعی بۆ پرسەکان، دەرکردنی ئەو هەموو بڵاوکراوە کە ئێمە بینیمان لە کتێبخانەی یەکێتی زانایان بەڵگەی ئەو راستیەیە کە یەکێتی زانایان خزمەتی کردووەو توانای خۆگونجاندنی لەگەڵ شتە نوێ و بابەتە هاوچەرخەکان هەیە.


ئێمە لە کوردستان دیدارێکمان هەبوو لەگەڵ بەرێز سەرۆک مەسعود بارزانی؛ ئەو پیاوێکی خاوەن ئەزموونی زۆرو و کەسایەتیەکی مێژوویی گەورەیە، دەرفەتێکی گرنگ بوو لە نزیکەوە پێکەوە دانیشتین و گفتوگۆی باشمان کرد، بەتایبەت ئەزمون و خوێندنەوەی ئەو بۆ ئەو ئەزمەو ئاڵنگاری و گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە روو دەدەن گرنگە، بۆیە دیدارەکەمان دیدارێکی بەرهەمدارو مێژوویی بوو، باسی پەیوەندی نێوان گەلی میسڕو گەلی کورد کرا، کە خالی هاوبەش و دۆستایەتی دێرین هەیەو جەخت لە پاراستن و پێشخستنی کرا، کۆمەڵێک بابەتی تری پەیوەست بە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهانی ئیسلامی بە گشتی و ئەو ئەزمون و ئارامی و پێکەوەژیان و هەوڵی بەرەنگاری بیری توندڕەوی بەتایبەتی تیشکی خرایە سەر.


کوردو گەلی میسڕ پەیوەندی دێرین و مێژوویی گرنگیان هەیە، کەس نیە ناوی سەرکردەی دیار سەلاحەددینیی ئەیوبی نەبیستبێت، کە فەزڵی بەسەر هەموو ئۆممەتی ئیسلامیی بەگشت یو گەلی میسڕ بەتایبەتی هەیە، پەیوستی ئەزهەری شەریف و گەلی میسڕ بەو سەرکردەیە شتێکی دانەبڕاوە، چونکە سەلاحەددین بوو مەزهەبی ئیمامی شافیعی گەیاندە میسڕو بلأوی کردەوە، ئەوەش دەزانین یەکەمین رۆژنامە بەناوی (کوردستان) لە قاهیرەوە دەرچوو، بۆیە پەیوەندی نێوان گەلی میسڕو گەلی کورد شتێکی کەم و تازە نیە، بگرە ئەمە پێویستی قسە لەسەر کردن ناکات، چونکە هەر کەس بڕێک شارەزایی و مەعریفەی هەبێت دەزانێت ئەم پەیوەندییە کۆن و لە ئاستێکی بەرز بووە، لێرەوە تەئکید لە پەیوەندی نێوان هەردوولاو کوردستان دەکەینەوەو بە دڵنیاییەوە ئەو پەیامەی لێرە وەرمانگرن دەگەینینە شوێنی خۆی و لەگەڵ شێخی ئەزهەریش باسی لێوە دەکەن" .


 


دیمانە: مەلا عبدالله شێرکاوەیی – بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان..