یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/12/2024 : 21:38:03
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 17ی12ی2024 لە رۆژی ئاڵای کوردستان بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و لە ژێر چاودێری بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی؛ بە ئامادەبوونی "ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێرو د. زێندین مەولوود بریكاری وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی و ڕاوێژكارو بەڕێوەبەرانی گشتیی ئەوقاف و بەڕێوەبەری ئەوقافی ناوەندیی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، پیرمام، شەقڵاوە، كۆیە و مەخموور، لە هۆڵی مزگەوتی فیردەوس لە شاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر بۆ جاری دووەم، ڕێوڕەسمێكی شایستەی بۆ ئەو مامۆستا ئایینییانە ڕێكخست، كە بڕونامەی دكتۆرا، ماستەر و دیبلۆمی باڵایان بەدەست هێناوە، كە تێیدا پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانی ئەوقاف بە 56 مامۆستای ئایینی درا.


لەم مەراسیمە وێڕای خوێندنەوەی وتاری بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر، دواتر بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان کرد، کە هەوڵ و کۆششیان داوە بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەی باڵا، ئەمەش ئومێدی خزمەتی پتر لەبەردەم رەوشی ئایینی و پێشوەچوونی زیاتری رێبازی زانستی واڵا دەکا، کە گرنگە لەپاڵ ئەو دەسکەوتەو کۆششە زانستیە هەوڵەکان بە ئاراستەی خزمەتی ئایینپەروەری و نەتەوەپەروەری پەرەیان پێ بدرێت و سوود بە کوردستان بگەینن.