یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێزلێنان دەبەخشێتە دەزگای خێرخوازی نانەکەلی    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێزلێنان دەبەخشێتە دەزگای روانگەو کارە مرۆییەکانی بەرز دەنرخێنێت    *****    *****   یەکێتی زانایان سەردانی دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی دەکات   
بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/12/2024 : 22:05:18
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 17ی12ی2024 لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و فەتواو لقی هەولێری یەکێتی زانایان و، رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان و نوێنەری ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و یاساناس و ئەکادیمی و مامۆستایانی زانکۆ؛ پانێڵێکی تایبەت بە پرسی رەشنوسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەچوو.


لە پانێڵەکەدا هەر یەک لە بەرێزان د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و، خاتوو شۆخان حەمە رەشید سەرۆکی رێکخراوی هاریکاری ژنان و، خاتوو چرۆ لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و، بەرێز عقیدی پۆلیس ( سەفین طاهر محمدامین) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەویە توندوتیژی خێزان و ئافرەتان وتاریان پێشکەش کردو باسیان لە پێویستی هەمواری یاساکەو گرنگی پاراستنی خێزان و کەمکردنەوەی ئاریشە کۆمەڵایەتیەکان کرد.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لە وتارەکەیدا گوتی: ئیسلام بایەخێکی زۆری بە خێزان داوەو چەندین دەق ەن باسی گرنگی و پێگەو ئاسایشی خێزان دەکەن، بۆیە یەکێتی زانایان هەموو هەوڵێک بۆ باشکردنی رەوشی خێزان و نەهێشتنی ئاریشەکان و دەدات، هەبوونی یاسایەک بۆ کەمکردنەوەی گرفتە خێزانیەکان گرنگە بەڵام پێویستە یاساکە رەچاوی بنەمای ئایینی و واقعی کۆمەڵایەتی و نەریتی رەسەن بکات ، نەک بە ئاراستەیەکی نەگونجاو یاسایەک پێشنیار بکرێت و لەگەڵ واقع نەگونجێت، هەروەها گوتیشی: زۆر جار هەندێ دیاردەو نەریتی نارێک هەبووە زیانی بە ئافرەت گەیاندووە، کەسانێک بە نەزانی داویانەتە  پاڵ ئیسلام، لە کاتێکدا ئیسلام قەت لەگەڵ توندوتیژی نیەو ئامانجی سەرەکی لە پێکهێنانی خێزان بریتیە مەوەدەو رەحمەیە نەک توندوتیژی و رق و یەکتر نەویستن.


پاشان بەرێز حاکم حاجی عزالدین بە وردی پرۆژەی رەشنووسی هەمواری یاساکەی بۆ ئامادەبووان شرۆڤە کردو کۆی ئەو بڕگەو مادانەی پێویستی بە هەموارە شیکردەوە.


لە دانیشتنی دووەمی پانێڵەکە بە وردی گفتوگۆو تاوتوێی بڕگە بە بڕگەی ماددەکانی رشنووسەکە کراو لە کۆی دانیشتنەکەش رای یەکێتی زانایانی ئایینی بە هەند وەرگیراو تێبینی و سەرنجی وردو پەیوەستیان لەسەر پرۆژەکە خستە روو.