یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/12/2024 : 19:29:03
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 17ی12ی2024 کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سلێمانی سیمینارێکی تایبەتیان بەناونیشانی (پێگەی ئاڵا لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ئاڵای ئێستای کوردستان) بۆ بەرێز دکتۆر عرفان رشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و مامۆستای زانکۆ ساز کرد، کە تێیدا راگری کۆلێژو مامۆستایانی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و قوتابیان بەشدار بوون.


لەم سیمینارە بەرێز د.عرفان رشید بە تێروتەسەلی باسی لە پێگەو گرنگی ئاڵاو بایەخی ئیسلام بە ئاڵا وەک شوناسی موسڵمانان و تەواوی نەتەوەکان کردو چەند بەڵگەیەکی هێنایەوە کە ئاڵا جێی رێزو هێمای کۆکەرەوەی تاکەکانی نەتەوەیە لەژێر یەک شوناسی نیشتمانی کە پێی دەگوترێ ئاڵا.


دواتر بە وردی باسی لە مێژووی ئاڵای کوردستان و بایەخی گەورە پیاوانی کوردو زاناو عاریفان بۆ بەکارهێنانی ناوو پێگەی ئاڵا بۆ وەرگرتنی ئیلهامی ئەدەبی و هەستی نەتەوەیی و گڕوتینی نیشتمانپەروەری کردو ماناو ئاماژەکانی ئاڵای بۆ ئامادەبووان شیکردەوەو ئەوەشی بە گرنگ زانی؛ کە ئیسلام گرنگی زۆر بە ئاڵا داوە گرنگە خۆشمان وەک نەتەوە بایەخی تەواو بە ئاڵای خۆمان هەستی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری خۆمان بدەین.