یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام   
د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/12/2024 : 10:56:08
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 18ی12ی2024 بەرێز د.عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری لە پانێڵێکی تایبەت بە ناونیشانی (هاوسەرگیری پێشوەختە لە روانگەی شەرعی و یاسایی) لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد، کە بە هاوبەشی ئەنجومەنی باڵای کاروبرای خانمان رێکخرا بوو.


لەم پانێڵە بەرێز د.عومەر مرۆ وتەیەکی پێشکەش کردو تیشکی خستە سەر پێگەی هاوسەرگیری لە روانگەی ئیسلامەوەو چەند دەقێکی شیکردەوە کە پەیوەست بوون بە رێنمایی و بایەخی شەریعەت بە چۆنیەتی شێوازی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، هەروەک ئاماژەی بەوە کرد کە هاوسەرگیری پێشوەختە دەرەنجامی باشی نیەو زۆر جار بە هەڵەش تەفسیری هەندێ دەق لەو بارەوە دەکرێت، بۆیە گرنگە شارەزایان و بەتایبەت مامۆستایانی ئایینی جەخت لەوە بکەنەوە کە گرنگە کوڕو کچ هۆشیار بن و مەگەر زەرورەت یان حاڵەتێکی تایبەت وا بخوازێ، ئەگەرنا تا تەمەنی گونجاو هاوسەرگیری ئەنجام نەدەن، هەروەها باسی لەوە کرد کە هاوسەرگیری پێشوەختە لەم سەردەمە بۆتە یەکێ لە هۆکارەکانی زیادبوونی تەڵاق بۆیە باشتر وایە گەنجان بەهەست کردن بە بەرپرسیارێتی خێزان تا کاتی گونجاو پرۆسەکە ئەنجام نەدەن، چونکە هاوسەرگیری و پێکهێنانی خێزان هەمووی بەرپرسیارێتییە.


هەر لە پانێڵەکە چەند کەسایەتی و شارەزایەکی تر بەشدار بوون و وتەیان لەسەر پرسەکە پێشکەش کردو دواتر دەرگای گفتوگۆ لەبەردەم بەشداربووان کرایەوە بە تێرو تەسەلی تاوتوێی بابەتە کراو دانیشتنەکە سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.