یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان نیگەرانی خۆی لەهەمبەر کوشتنی ئەندامانی خێزانێکی کورد لە تورکیا دەردەبڕێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا سەلاحەددین محمد بەهائەدین دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە قایمقامی قەزای سۆران دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە باری وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین روونکردنەوەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید رێکانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی نەشتەرگەری جوانکاری روون دەکاتەوە    *****    *****   شاندێکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****    بە هەماهەنگی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا   
سێ‌ لۆری حه‌بی هۆشبه‌ر هاتۆته‌ كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/06/2010 : 07:04:34
قه‌باره‌ی فۆنت
تایبه‌ت به‌ (zanayan.org): له‌ میانه‌ی سمینارێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، كه‌ به‌بۆنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ هۆڵی زانایان سازی درابوو، فه‌رسه‌ت دۆله‌مه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان به‌ ده‌یان كیلۆ له‌ هه‌موو جۆره‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان گرتووه‌‌و، ژماره‌یه‌ك بازرگان‌و ئه‌وانه‌شیان گرتوونه‌ كه‌ به‌كاری دێنن، ئێستا له‌ كوردستان نزیكه‌ی 1500 كه‌سی به‌كارهێنه‌ر هه‌یه‌، له‌وانه‌ (152) كه‌سیان زیندانی كراون، (28) كه‌سیشیان زیندانی یه‌كجاره‌كین.
هه‌ر له‌و سمیناره‌ دۆله‌مه‌ری روونی كرده‌وه‌، كه‌ ئێستا مافیاكان له‌ بری مادده‌ی هۆشبه‌ر حه‌بی هۆشبه‌ر ده‌هێنن، هه‌واڵی هێنانی سێ‌ لۆری ماده‌ی هۆشبه‌رمان لایه‌‌و، یه‌كێكمان گرتوه‌‌و، دووه‌كه‌ی دیكه‌ش ماون، داواشی له‌ هاووڵاتیان كرد، هه‌ر كه‌سێك ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌هێنێت، یان به‌كاری دێنێت، به‌ حه‌بی هۆشه‌به‌ریشه‌وه‌ خه‌به‌ری ده‌زگاكانی ئاسایش بده‌ن‌و، ئه‌وان ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، جا له‌ هه‌ر پله‌‌و پایه‌یه‌ك بێت.