ئەمرۆ 6ی10ی2025 بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی بە یاوەری د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان؛ بەشداری لە دیداری پێکەوەژیان کرد، کە لە لایەن وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە شاری هەولێر ساز کرابوو.
دیدارەکە لەژێر چاودێری بەرێز ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و بە ئامادەبوونی راوێژکارانی هەرسێ سەرۆکایەتی و جێگری ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرایەتی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بەناونیشانی (دیداری پێکەوەژیان) بەرێوەچوو.
لەم دیدارە گەنگەشەی رەوشی پێکەوەژیان و ئاستەنگ و ئاڵنگارییە هەنوکەیی و پێشهاتەکان کراو بە وردی گفتوگۆی ئامادەبووان سەبارەت بەم پرسە خرایە روو.
هەر لەم دیدارەب ەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان تێڕوانینی ئایینی ئیسلامی بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی نێو کۆمەڵگەو یەکتر قەبوڵکردن خستە ڕوو، هەروەک ئاماژەی بە رۆڵی یەکێتی زانایان کرد لە پاڵپشتی و بایەخدان بە پێکەوەژیان و تەئکیدی لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان پێکهاتەکان کردەوە.