ئەمرۆ 7ی10ی2025 لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بە سەرپەرشتی ئیدارەی گەرمیان و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان مەراسیمێکی تایبەتی بۆ پێشکەشکردنی ڕێز و سوپاس بە 27 زانای ئاینی خانەنشینکراو وەک وەفایەک بۆ خزمەتیان بە ئاین و گەل و نیشتمان ساز کرد.
لەم بارەوە بەرێز مامۆستا مەلا ئیدریسس ژاڵەیی بەرپرس لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بە ماڵپەری زانایانی گوت: بە دروشمی "خزمەتی پیرۆزتان لەیاد ناکەین" مەراسیمێکمان ساز كرد، کە تێیدا وەک وەفایەک بۆ هەوڵ و ماندوبون و جوهد و جیهادی دەرس و دەور و پەروەردە و خزمەتی بێوچانی مامۆستا ئاینیە بەتەمەن و خانەنشین بووەکانمان، ڕێز و سوپاس و ئەمەک و وەفاداری پێشکەش کرا بە ئەو مامۆستا ئاینیە بەڕێزانە کە تەمەنیان بۆ خزمەتی ئیسلام و کلتوری ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردەواری و بەختەوەری و سەربەرزی گەل و نیشتمان تەرخانکرد.
هەروەها گوتیشی: سوپاس بۆ بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەنابی شێخ جەلال شێخ نوری و بەڕێز مامۆستا مەلا صباح بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان کە هەماهەنگ بوون لەم هەنگاوە.