ئەمرۆ 13ی10ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی؛ پێشوازی لە بەرێز باپیر کامەلا سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان کرد.
لە دانیشتنێکدا باس لە رەوشی ئێستا و پرۆسەی هەڵبژاردنی عیراق و هەڵوێستی نیشتمانی و رۆڵی زانایانی ئایینی لە سەقامگیری ئاشتی و پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان پێکهاتە و لایەنەکان کرایەوە.