دوێنێ 14ی10ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی؛ پێشوازی لە شاندێکی بارەگای بارزانی بە سەرۆکایەتی بەرێز د.عەرەفات کەرەم کرد.
شاندەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایان و بەرز نرخاندنی رۆڵی مێژوویی زانایانی ئایینی لە ناو کۆمەڵگەو پرس و پێشهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان هاتبوو.
وێڕای ئەمە لە دانیشتنەکە باس لە دوا پەرەسەندنەکانی رەوشی ئایینی و بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە کفتوگۆی لەبارەوە کرا، هەروەها باس لە پێگەو رۆڵی زانایان لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگەو ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئایینی و قوڵکردنەوەی هەستی نیشتمانی کراو تەئکید لە هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە.