ئەمرۆ 16ی10ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرکی یەکێتی زانایان، بە ئامادەبوونی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن موفتی و د.عومەر مرۆو د.حسن خۆشناو و د.دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، پێشوازیان لە بەرێزان دکتۆر سەفوان عەزیبات بەرێوەبەری چاودێری شەرعی لە خانەی فەتوای ئوردەن و دکتۆر محمد عجان الحدید ئەمینداری گشتی ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف کرد.
لەدیدارێکدا باس لە دوا پێشهاتەکانی ئێستای جیهانی ئیسلامی و رۆڵی فەتوا لەم قۆناغەو گرنگی پرۆژەو كاری هاوبەش كرا، هەروەها لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە پێویستی پێگەیاندنی زانایان و بڵاوکردنەوەی میانرەوی و دژایەتی کردنی بیری توندرەوی و پەیوەندی دوولایەنەو هەماهەنگی پتری نێوان هەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.