دوێنێێ 30ی10ی2025 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری راپەرین؛ مامۆستا مەلا رسول عبدالله محمد ناسراو بە مامۆستا مەلا ر‌سولی نورەدینی بەرپرسی پێشووی ناوچەی هەڵشۆی یەکێتی زانایان و پێشنوێژی مزگەوتی رزگاری لە قەڵادزێ كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا رەسولی نورەدینی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی و بەرپرسی پێشووی ناوچەی هەڵشۆی یەکێتی زانایان (مامۆستا مەلا ر‌سولی نورەدینی)مان پێگه‌یشت، کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی دوێنێ کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
31ی10ی2025