دوای ئەوەی کۆمەڵێک هاوڵاتی گلەیی ئەوەیان کرد، کە لە بەشێک لە گۆڕستانەکان رێکاری پێویستی شەرعی بەتایبەت چاودێری کردنی رووی (قیبلە) لەکاتی ناشتنی مردووی موسڵمانان، نوسراوێک بە ژمارە 1238 ئاراستە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دەکات.
لە نوسراوەکە هاتووە: ئاماژە بە کۆنوسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە 28ی10ی2025 تکامان وایە رەزامەندی بفەرموون بە ئاگادارکردنەوەی سەرپەرشیاری گۆڕستانەکان کە لە کاتی ناشتن و گۆڕ هەڵکەندن بۆ مردووان چاودێری رووی (قیبلە) بکەن، چونکە بەداخەوە کەمتەرخەمی لەم بوارە لە هەندێ لە گۆڕستانەکان هەست پێ دەکرێت.
لە بەشێکی تری هاتووە: بەمەبەستی دووبارە نەبوونەوەی ئەم حاڵەتە بە پێویستی دەزانین بۆ ئەم مەبەستە کاری پێویست ئەنجام بدەن.