یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
بارزانی‌ یاسای‌ وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیریی‌و لاوان ئیمزا ناكات‌و داوا ده‌كات وشه‌ی‌ جێنده‌ر بگۆڕدرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/12/2010 : 13:00:17
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەمڕۆ یەكشەم راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند، لەبەر وشەی "جێندەر" سەرۆكی هەرێمی كوردستان پڕۆژە یاسای رۆشنبیری و لاوانی پەسەند نەكرد و جارێكی تر گەڕایەوە بۆ پەرلەمانى كوردستان.

بەهۆى وشەى "جێندەر" كە لە پڕۆژە یاساكەدا هاتووە مشتومڕێكی زۆر لە نێوان زانایانى ئاینی ئیسلام و ئەندامانی پەرلەمان هاتە كایەوە، بەڵام لە 19ى ئەم مانگە (كانوونی یەكەم/دیسێمبەر) لە تەلارى پەرلەمان بەئامادەبوونى سەرۆكى لێژنەكانى ئەوقاف و یاسایی و سەرۆكى یەكەتیی زانایانى ئاینی ئیسلام روونكردنەوەیەك هاتە بڵاو كردنەوە كە مانای "جێندەر" بەهەڵە لێكدانەوەى لەلایەن هەندێك لە زانایانى ئاینی ئیسلام بۆ كراوە.

تاریق جەوهەر راوێژكاریی رۆژنامەوانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، دوای پەسندكردنی یاسای رۆشنبیری و لاوان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ئەم یاسایە بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم بەرز كرایەوە، تا ئیمزاى لە سەر بكرێ، بەڵام یاساكە لە لایەن مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێم گەڕایەوە بۆ پەڕلەمان بێ ئەوەی ئیمزاى لە سەر بكرێ.

جەوهەر ئەوەشی گوت، سەرۆكی هەرێم داوای لە پەرلەمانی كوردستان كرد و جارێكی تر بەم پڕۆژە یاسایەدا بچنەوە و وشەی "جێندەر" بگۆڕن.

لەلایەن خۆیەوە شێروان حەیدەری سەرۆكی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە(ئاكانیوز)ی راگەیاند، بارزانی داوای كردووە یان ئەو وشەیە بگۆڕن، یان پێناسەیەكی روون و ئاشكرای بۆ بكرێ.

هەروەها گوتی، ئەو یاسایە جارێكی تر لە ناو پەرلەمان گفتوگۆی لە سەر دەكرێتەوە، تا ئەندامانیش بڕیاری خۆیان لە باریەوە بخەنە ڕوو.

دكتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتێ، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كوردیو وتى" دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ یاساى وه‌رزش و لاوان به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ له‌په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند كرا، به‌لاَم لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كانى ناو په‌رله‌مان یاداشتێكیان به‌رزكرده‌وه‌ بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان، كه‌ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ ئیمزا نه‌كات و بیگه‌رِێنێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان".

باسى له‌وه‌ش كرد هۆكارى ئه‌و داوایه‌ى لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ بوو كه‌ وشه‌ى جێنده‌ر له‌و پرۆژه‌یاسایه‌دا بونى هه‌بوو كه‌مانایه‌كى لێڵ و گوماناوى هه‌ڵده‌گرێت.

ئه‌حمه‌د وه‌رتێ، كه‌هاوكات سه‌رۆكى لیستى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیه‌ له‌په‌رله‌مان وتیشى "دواتر وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و یه‌كێتى زانایان و مامۆستایانى ئاینى له‌یاداشته‌كانیان و وتاره‌كانیاندا باسیان له‌و بابه‌ته‌كرد، ئه‌توانین بڵێین رِایه‌كى گشتى له‌سه‌ر دروست بوو كه‌ئه‌و وشه‌یه‌ مانایه‌كى خراپ هه‌ڵده‌گرێت به‌سوپاسه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێم رِه‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وشه‌ى جێنده‌ر لاببرێت له‌پرۆژه‌ یاساكه‌دا یان وشه‌یه‌كى ترى كوردى بۆ دابنرێت".