یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا   
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/01/2026 : 11:19:35
قه‌باره‌ی فۆنت

بە پێی زانیاری و ئاماری لێژنەکانی فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو کێشانەی روویان کردۆتە لقەکانی یەکێتی زانایان لە ساڵی 2025 بەتایبەت لە بواری کێشەی خێزانی بریتی بووە لە (2713) حاڵەت بووە، لە نێویاندا ئەوانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەرو بە تەڵاق و جیابوونەوە کۆتایی هاتووە بریتی بوونە لە (1930) حاڵەت.


هەر بەپێی ئامارەکە سەرەڕای دەرکردنی (18) فەتوای فەرمی؛ ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان و لێژنەکانی فەتوای سەر بە لقەکان (6379) پرسیاری شەرعی هاوڵاتیانی وڵام داوەتەوەو (1391) کێشەی میرات و زەوی و زارو (1432) کێشەی مامەڵەو بازرگانی و کرین و فرۆشتنی چارەسەر کردووە.


هەروەها توانراوە لە کوردستان (906) پرۆسەی سوڵح و ئاشتەوایی ئەنجام بدرێت، کە بەشێکیان کۆمەڵایەتی و خێزانی و بەشێکیان پەیوەست بوون بە کێشەی مامەڵەو میرات و زەوی و زارو تەنانەت کێشەی خوێنداریش بووە.


لە لایەکی تریشەوە یەکێتی زانایان لەماوەی یەک ساڵ توانیویەتی (1051) سیمینارو خول و وانەی زانستی و شەرعی ساز بکات و، لە ناو چاکسازییەکانیش (112) سیمبناری تایبەت پێشکەش بکات، هەروەها بەشداری (42) کۆنفرانسی زانستی و پیشەیی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە بێت، لەگەڵ ئەوەش (93) توێژینەوەو بابەتی زانستی و رۆشنبیری بڵاوکردۆتەوەو، (73) پەیام و پۆستەری سۆشیال میدیایی وەک دەربڕینی هەڵوێست و دیدگای یەکێتی زانایان هەبووە، کتێبێکی تایبەت بە فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتواش وەک بەرهەمی چاپکراو کەوتۆتە بەردیدی خوێنەران.


هەر بە پێی ئاماری سألی رابردوو، توانراوە (901) پرۆسەی کۆمەکی و هاوکاریکردن ئەنجام بدرێت، لەگەڵ ئەوەش توانراوە گرفت و کێشەو خواستی (485) مامۆستای ئایینی چارەسەر بکرێت.


 


بۆ بینینی بڵاوکراوەی تایبەت بە چالاکیەکانی ساڵی 2025 دەتوانن لێرە کلیک بکەن:


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=261  


http://www.zanayan.org/partuk/govar2025.pdf


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=7992