یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان نیگەرانی خۆی لەهەمبەر کوشتنی ئەندامانی خێزانێکی کورد لە تورکیا دەردەبڕێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا سەلاحەددین محمد بەهائەدین دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە قایمقامی قەزای سۆران دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە باری وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین روونکردنەوەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید رێکانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی نەشتەرگەری جوانکاری روون دەکاتەوە    *****    *****   شاندێکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****    بە هەماهەنگی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا   
وتاربێژان باس له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌که‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/06/2010 : 07:17:28
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ زنجیره‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشه‌به‌ركان رۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر داوای یه‌کێتی زانایان وه‌ك هه‌ڵمه‌تێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، وتاربێژانی زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی كوردستان له‌ وتاری هه‌ینی باسیان له‌ مه‌ترسی ئه‌و ماددانه‌ كرد‌و، به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا وه‌سفیان كرد، به‌تایبه‌تی دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ماددانه‌ له‌ كوردستان‌و تووشبوونی هه‌ندێك له‌ هاووڵاتیانی كوردستان به‌ به‌كارهێنانیان‌، هه‌ر له‌ وتاری هه‌ینی داوایان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد سنوورێك بۆ بێ‌ سه‌روبه‌ری خواردنه‌وه‌ی ئاره‌ق‌و بیره‌ش دابنێت، ئه‌وان داوایان ده‌كرد، كه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت، ئه‌گه‌ریش نا سنوورێكی بۆ دابندرێت و له‌ شوێنه‌ گشتیه‌کان نه‌فرۆشرێت و، نرخه‌که‌شی گران بکرێت، هه‌روه‌ها سزای ئه‌وانه‌ش بده‌ن که‌ به‌ ته‌مه‌ن بچوکانی ده‌فرۆشن، چونكه‌ ده‌یان گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی‌ بۆ سه‌ر تاكه‌كانی كوردستان هه‌یه‌ه‌، چه‌ندین خێزان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ تێکچوونه‌، ئه‌وه‌ سه‌رباری لایه‌نی حه‌رامی له‌ ئایینی ئیسلامدا.