یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
یه‌كێتی زانایان داوا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بكرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/06/2010 : 07:19:15
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ری كردووه‌، یه‌كێتی زانایان داوا له‌ هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات، كه‌ پێویسته‌ هه‌موومان یه‌ك ده‌ست كار بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانمان‌و، به‌تایبه‌تیش گه‌نج‌و لاوه‌كانمان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان هاوكاری دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بین، هه‌م بۆ رێگه‌ لێگرتنی هه‌م بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ هه‌ر كه‌سێك، كه‌ به‌كاری بێنیت، یان بازرگانی پێوه‌ بكات، كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌ركه‌ نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ ئه‌ركێكی ئایینیشیه‌.
هه‌روه‌ها داوا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن به‌ یاسای نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان دابچنه‌وه‌‌و، به‌ یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ هه‌ره‌ پێویسته‌كانی بزانن، به‌تایبه‌تیش كه‌ به‌ فیعلی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خه‌ڵكانێك له‌ كوردستان گیرۆده‌ی بوونه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا پێشی لێ‌ بگیرێت، نه‌ك كه‌ كار له‌ ده‌ست بچێته‌ ده‌ر ئینجا قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها به‌ پێویستی ده‌زانین هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ داوا بكه‌ین سنوورێك بۆ به‌كارهێنان‌و خواردنه‌وه‌‌و فرۆشتنی ماده‌ كحولیه‌كان دابندرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ له‌ به‌شی به‌یاننامه‌ بخوێنه‌وه‌.