یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان نیگەرانی خۆی لەهەمبەر کوشتنی ئەندامانی خێزانێکی کورد لە تورکیا دەردەبڕێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا سەلاحەددین محمد بەهائەدین دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە قایمقامی قەزای سۆران دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە باری وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین روونکردنەوەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید رێکانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی نەشتەرگەری جوانکاری روون دەکاتەوە    *****    *****   شاندێکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****    بە هەماهەنگی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا   
بۆ رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌وقافی سۆران سیمینارێكی كراوه‌ ساز ده‌دات
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/06/2010 : 09:34:03
قه‌باره‌ی فۆنت
شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران:
به‌بۆنه‌ی رۆژی 26/6، كه‌ رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران سیمینارێكی كراوه‌ی له‌ژێر ناوی "باهه‌موومان دژی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بووه‌ستینه‌وه‌" بۆ به‌ڕێز (عه‌بدولره‌حمان سدیق) سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پرد بۆ توێژینه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بونی زانایانی ئایینی و رۆشنبران و نوێنه‌رانی داموده‌زگاكان رێكخست.
سه‌ره‌تا كۆرگێڕ باسی له‌ بوونی ئه‌و دیاره‌ده‌ییه‌ كرد له‌ جیهان و كوردستان و به‌ یه‌كێ له‌ پیلانه‌ مه‌ترسیداره‌كانی دانا، كه‌ دوژمنان به‌ مه‌به‌ستی لادانی گه‌نج و لاوه‌كانمان ئاودیوی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ن، ئینجا پێناسه‌ و شیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی روونكردنه‌وه‌ و جۆره‌كانیشی خستنه‌ روو، ئه‌و فاكته‌رانه‌شی روونكردنه‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی ئالووده‌بوونی مرۆڤ به‌و مادده‌ ترسناكانه‌.
له‌ به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌دا زیانه‌كانی ئه‌م ماددانه‌ی باس كردن، له‌ رووی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و رامیارییه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌شی به‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ دانا بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌ندین داتاو ئاماریشی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ روو.
كۆڕگێر تیشكیشی خسته‌ سه‌ر رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیاره‌ده‌یه‌، له‌ رێگای وتاری هه‌ینی به‌مه‌به‌ستی هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان له‌ زیانه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و داواشی كرد به‌ بایه‌خه‌وه‌ رۆڵی خۆیان ببینن بۆ بنبڕكردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ مه‌ترسیداره‌.
له‌ كۆتایشدا ئاماده‌بووانی سیمیناره‌ كراوه‌كه‌، به‌ چه‌ندین پێشنیارو سه‌رنج و تێبینی به‌شداریان كرد له‌ پتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه‌.
جێگه‌ی وتنه‌ له‌ دوا سه‌ردانی بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌ مه‌ترسیه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان كرد و داواشی له‌ هه‌موو لایه‌ك كرد، به‌ تایبه‌ت زانایانی ئایینی تا رۆڵی خۆیان بگێڕن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان.