یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان نیگەرانی خۆی لەهەمبەر کوشتنی ئەندامانی خێزانێکی کورد لە تورکیا دەردەبڕێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا سەلاحەددین محمد بەهائەدین دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە قایمقامی قەزای سۆران دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە باری وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین روونکردنەوەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید رێکانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی نەشتەرگەری جوانکاری روون دەکاتەوە    *****    *****   شاندێکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****    بە هەماهەنگی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا   
لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان ئاواره‌كانی بناری قه‌ندیل به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/06/2010 : 16:12:12
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌مه‌به‌ستی زیاتر له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون‌و گه‌یاندنی هاوكاری بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی، كه‌ به‌هۆی تۆپبارانی ئه‌و دواییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیران ئاواره‌ی بناری قه‌ندیل بوون، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی خێرخوازی خه‌ڵكی دڵسۆزی ده‌ڤه‌ره‌كه‌، لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ ڕێی كۆمه‌ڵه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی شار، به‌شێكی كۆمه‌كی پێویستیان گه‌یانده‌ ئاواره‌كان‌و له‌ نزیكه‌وه‌ هاوخه‌می خۆشیان بۆ ئه‌و لێقه‌ومانه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه‌ ده‌ربڕی.

له‌‌و باره‌وه‌ به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی به‌ڕێز مامۆستا (وه‌هاب شێخ عومه‌ر سه‌نگاوی) له‌ لێدوانێكیدا گوتی: ئێمه‌ ویستمان له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ بڕێك هاوكاری كۆبكه‌ینه‌وه‌‌و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ شێوه‌یه‌كی كه‌میش بێت یارمه‌تی ئاواره‌كانی بناری قه‌ندیل بده‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توانیمان له‌ ڕێی كۆمه‌ڵه‌ی بوژانه‌وه‌ی شار‌و به‌هاوكاری خه‌ڵكی دڵسۆزو خێرخوازی شاره‌كه‌مان، بڕه‌ كۆمه‌كی‌و هاوكاریه‌ك بگه‌ینینه‌ بناری قه‌ندیل‌و به‌سه‌ر ئاواره‌كانی دابه‌ش بكه‌ین.

ناوبراو وتیشی: ئێمه‌ وێڕای ئیدانه‌ كردنی ئه‌و كاره‌ نامرۆڤایه‌ داواش له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ین، به‌ زووترین كات ئه‌و تۆپبارانه‌ بوه‌ستێنن‌و چیتر ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئاواره‌ نه‌كرێت‌و، به‌روبووم‌و ئاژه‌ڵ‌و ڕه‌زو باخ‌و ڕه‌نجیان به‌هه‌ده‌ر نه‌برێت.