به مه‌به‌ستی زیاتر كاراكردنی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، رۆژی (28/6/2010) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لقه‌كانی سلێمانی ساز كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌رپرسی لقه‌كانی (سلێمانی، شاره‌زوور، چه‌مچه‌ماڵا، رانیه، پشده‌ر، كۆیه) ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر گرنگترین ئه‌و كارانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێ بكرێت بۆ پتر كاراكردنی سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، به‌تایبه‌تی كه دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌م ماڵی زانایانی ئایینی له یه‌ك رێكخراودا كۆبوویه‌وه.
مه‌لا عه‌بدولوه‌هاب چه‌مچه‌ماڵی به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵا ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه، كه مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایانیش ئاماده‌ی بوو، به (zanayan.org)ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگی تێدا بوو، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌س بۆی نییه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه كار بكات، هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌موو لقه‌كان زۆر به چڕی كاره‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها نووسراوی هه‌موو لقه‌كانیش ته‌وحید بكرێت‌و، ته‌نها یه‌ك ئارم له كلێشه‌ی یه‌كێتی زانایان له سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌كار بێت، له هه‌مان كاتدا به‌رنامه‌شمان بۆ كاری داهاتوومان دانا.
شایانی باسه له دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه، هه‌ر جاره‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌گه‌ڵ لقه‌كان داده‌نیشێت، ئه‌ویش به مه‌بستی پتر وه‌كارخستنی رێكخستنه‌كانی زانایانی ئایینی.
|