یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
فەتوای تایبەت بە مەرجەكانی بەڕۆژوو نەبوون بە هۆی کۆرۆناوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/04/2020 : 02:05:32
قه‌باره‌ی فۆنت

 

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ

قال تعالی: {فَاسْأَلُوا أَهْڵ الذِكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} (سورە النحل: 43).

 

 الحمد لله والصلاە والسلام علی سیدنا رسول الله، وعلی آله وأصحابه والتابعين لهم إلى يوم الدين وبعد:

     ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتو له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رواری 29 ی شەعبانی 1441 كۆچی به‌رامبه‌ر 23/4/2020 له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆيدا- به‌ ئۆنلاین - به‌ مه‌به‌ستی دياريكردنى مەرجەكانی بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی کۆرۆناوە و چەند بابەتێكی تر، دوای گفتوگۆو گەڕانەوە بۆ سەرچاوەكانی فیقهی ئیسلامی ئەنجومەن  گه‌یشته‌ ئه‌م فەتوایه ى لای خواره‌وه:

       دروست نیيە بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی ترسان لە کۆرۆناوە، چونکە ڵە ڕووی تەندروستیشەوە دەرکەوتووە کە   ڕۆژوو بە شێوەیەكی گشتی بەرگری لەش زیاد دەکات.

    هەر هاوڵاتییەك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت دروستە  بۆی بە رۆژو نەبێت ، بەم دوو مەرجەی لای خوارەوە:

       یەكەم: نەخۆشیەكە پشتڕاست كرابێتەوە لای پزیشكانی پسپۆڕ .

      دووەم: پزیشكی پسپۆڕ رایبگەێنێت كە  توشبووەكە بە هۆی رۆژوو گرتنیەوە  تەندروستی خراپتر دەبێت، یان رۆژووەكە  دەبێتە  هۆی درنگ چابوونەوەی.

       تێبینی: بەڵام پاش چاكبوونەوەی واجبە  قەزای تەواوی ئەو رۆژانە بكاتەوە  كە نەیگرتوون.

 

والله سبحانه وتعالی أعلم.

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه أجمعین.

 

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان

29 ی شەعبانی 1441 هـ = 23/4/2020م =  3ی بانەمەڕِ 2720ك