یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   كۆیه‌: خولی زانسته‌ شەرعییه‌كان بەرێوەدەچێت    *****    *****   دهۆك: ماموستا مه‌لا شعبان عبدالله حوجاڤای كۆچا دوای كر    *****    *****   دووكان: مامۆستا مەلا إبراهيم كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان ئێوارە کۆڕێکی پیشەیی ڕێکدەخات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی ئایینی و نیشتمانی دیدارێکی گرنگ ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە فەرمی پرۆژە پێشنیاری خۆی سەبارەت بە پێگەی ئایین لەناو دەستووری هەرێم دەداتە پەرلەمانی کوردستان    *****    *****   یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو فەراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی پێشمەرگە شەهید بووەکانی چیای مەتینا دەکات    *****    *****   شاندىكی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئیدارەی گەرمیان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆیوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە قائیمقامی قەزای رواندوز دەکات   
(حوكمی گرێبه‌ستی كۆمپانیای سه‌یف هۆم - نظام الادخار بدون فوائد-)
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/05/2021 : 15:21:40
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالی: { فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ } (سوره‌ النحل: 43)

الحمد لله، والصلاه‌ والسلام علی سیدنا محمد رسول الله، وعلی ێ‌له وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

نوسراوتان له‌ به‌رواری 21/4/2021 سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ی هاوبه‌شی كردن له‌ موڵكداری كردنی زه‌وی و ئۆتۆمۆبیل به‌ قیست ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری 18 /5/ 2021 دوای لێكۆڵینه‌و ورد بوونه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌و خوێندنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ كه‌ هاوپیچ كرابوو هه‌روه‌ها گوێگرتن له‌ لێدوانی خوایان له‌ نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت ئه‌نجومه‌ن گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ی خواره‌وه‌:

ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ نادروسته‌ له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:

1- له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا ڕێژه‌ی ئه‌و ڕسوماته‌ دیاری نه‌كراوه‌ كه‌ لایه‌نی دووهه‌م (هاوڵاتی) پێویسته‌ له‌ ئه‌ستۆی بگرێت، ئه‌مه‌ش نادیاریی و (غرر) ی تیادایه‌ و پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای لێ بێت ڕێگری كردووه‌ له‌ نادیاری له‌ مامه‌ڵه‌كاندا، وه‌ك ده‌ فه‌رموێ: (نَهی رَسولُ اللهِ عَن الغَرَر) أخرجه مسلم من حدیث أبی هریرة برقم (1513).

2- له‌ خاڵی(5-2) ی گریبه‌سته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ لایه‌نی دووهه‌م (هاوڵاتی) قیسته‌كانی له‌ هه‌ژمارێكی بانكیدا داده‌نێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی دیار بكرێت كه‌ له‌چ بانكێك داده‌نرێت و ئایا سسته‌مه‌كه‌ی ڕیبه‌وییه‌ یان نا.

3- له‌ خاڵی (6-2) دا هاتووه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نی دووهه‌م له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا سێ قیستی نه‌دا به‌بێ هۆكاریكی دروست ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت.. وه‌ بۆیشی نییه‌ داوای ئه‌و و ڕسومات و قیستانه‌ی بكاته‌وه‌ كه‌ پێشتر داویه‌تی ، ئه‌م مه‌رجه‌ش پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی شه‌رعی و خواردنی ماڵی خه‌ڵكه‌ به‌ به‌تاڵ و بێ به‌رامبه‌ر، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  [وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ] (سورة‌ البقرة‌ : 188). وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ خاڵی (9) شدا هه‌مان نادروستی دوباره‌ بووه‌ته‌و له‌گه‌ڵ پابه‌ندكردی لایه‌نی دووهه‌م به‌ له‌ئه‌ستۆ گرتنی ته‌واوی ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی تێچووه‌ یاساییه‌كان .

4- له‌ خاڵی (17) دا هاتووه‌ كه‌ لایه‌نی دووهه‌م ڕیكاره‌كانی دڵنیایی (تأمین) له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت ئه‌مه‌ له‌ كاتێكا كه‌ دڵنیای بازرگانی له‌ شه‌ریعه‌تدا دروست نییه‌ وه‌ك له‌ فه‌توامان ژماره‌ (12/2019) ڕوون كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مانه‌و كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ تێبینی شه‌رعی له‌ كۆی گرێبه‌سته‌كه‌ دا به‌دیده‌كرێت و ڕێگه‌چاره‌ش بۆ به‌ شه‌رعی بوونی ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ ئه‌مه‌یه‌:

1- هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ لابچێت.

2- گرێبه‌سته‌كه‌ بگۆردرێت به‌ گرێبه‌ستی مورابه‌حه‌ی شه‌رعی، به‌وه‌ی كه‌ لایه‌نی یه‌كه‌م ببێته‌ خاوه‌نی شه‌رعی و یاسایی ئه‌و خانو یان ئۆتۆمۆبیله‌ و به‌شه‌رعی وه‌ریبگرێت پاشان به‌زیاترو به‌ كاش یان به‌ قیست بیفرۆشێته‌وه‌ به‌ لایه‌نی دووهه‌م به‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی جودا وهه‌ر دولاش نرخه‌كه‌ی یه‌كه‌م و دووهه‌م ڕوون بێت له‌لایان. (بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه‌: مغنی المحتاج 2/476)

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

5 شوال 1442ك = 18ئایار 2021ز = 26 گوڵان 2721ك