یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی زه‌كات له‌ قورعه‌ی هاوڵاتیان روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/04/2022 : 16:48:53
قه‌باره‌ی فۆنت
قال تعالی: {فَاسْأَلُوا أَهْڵ الذكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاه‌ والسلام علی سیدنا محمد رسول الله، وعلی آله وأصحابه ومن والاه. 
 وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك پرسیاریان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به‌ زه‌كات له‌وه‌ی كه‌ پێی ده‌گوترێت قورعه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بووه‌ته‌ عورف كه‌ چه‌ند هاوڵاتی یان فه‌رمانبه‌رێك ڕێك ده‌كه‌ون و مانگانه‌ بڕیكی دیاری كراوی وه‌ك یه‌ك كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ر مانگه‌ به‌ پێی قورعه‌یه‌ك ده‌یده‌نه‌ یه‌كێكیان، ئایا زه‌كات له‌و پرۆسه‌و پاره‌یه‌دا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر زه‌كاتی تیادایه‌ شێوازی زه‌كاته‌كه‌ چۆنه‌؟
ئه‌نجومه‌ن پاش لێكۆڵینه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:
1- به‌شداریكردن له‌ قورعه‌ی فه‌رمانبه‌راندا دروسته‌ له‌ ڕوی شه‌رعه‌وه‌ چونكه‌ قه‌رزێكه‌ و هیچ زیاده‌و مه‌نفه‌عه‌تێه‌كی ناچێته‌ سه‌ر، چونكه‌ ناچێته‌ خانه‌ی یاسای ( كل قرض جر منفعة فهو ربا). 
2- ئه‌و قورعانه‌ی كه‌ كۆی پاره‌كانیان ناگاته‌ نیصابی زه‌كات یان ژماره‌ی كه‌سه‌كان ئه‌وه‌نده‌ نین كه‌ ساڵ به‌سه‌ر پاره‌كه‌دا بسوڕێته‌وه‌ زه‌كاتی تێدا نییه‌. 
3- هه‌ر كه‌سه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ری دۆخی دارایی خۆی بزانێت، كه‌ ئایا جگه‌ له‌و پاره‌یه‌ی كه‌ مانگانه‌ ده‌یداته‌ قه‌رزی قورعه‌ پاره‌ی دانراوی تری هه‌یه‌ یاخود نا، ئه‌گه‌ر هه‌یبوو ئه‌وا پاره‌كان ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر یه‌ك و دوایی تێپه‌ربوونی ساڵێكی كۆچی به‌سه‌ر كۆی پاره‌كه‌ ئه‌وا زه‌كاتی لێ‌ ده‌درێت، وه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌ی تری نه‌بوو بۆ نمونه‌: ئه‌گه‌ر بڕی قورعه‌كه‌ی مانگانه‌ ملیۆنێك بوو وه‌ ئه‌م ساڵ نیصابی زه‌كات (000, 800 ,7) دینار دیاری كراوه‌، ئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌شدار بوو له‌ مانگی هه‌شتی قورعه‌كه‌دا (حول)ی ساڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی هه‌ژمار بكات، بۆیه‌ هه‌ر كاتێك دوانزه‌ مانگی كۆچی له‌و به‌رواره‌وه‌ (كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ رێژه‌ی نیصاب) به‌سه‌ر قه‌رزه‌كانیدا تێپه‌ری ئه‌وا واجبه‌ زه‌كاتی لێ‌ بدات.
4- كه‌واته‌ هه‌ر پاره‌یه‌ك كه‌ له‌ قه‌رزی قورعه‌دایه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ رێژه‌ی نیصاب و پاشان ساڵی ته‌واوی به‌سه‌ردا سوڕایه‌وه‌ ئه‌و كات (چل یه‌كی) واته‌:  2.5% زه‌كاتی لێ‌ واجب ده‌بێت. ئه‌گه‌رنا زه‌كاتی تێدا نییه‌.

والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه أجمعین

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
11/ رمچان/ 1443ه = 12/نیسان/2022م = 23/ خاكه‌ لێوه‌/ 2722ك