یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
حوكمی ئیسراف و فێڵ كردن له‌ ئاو و هه‌ڵكه‌ندنی بیری نایاسایی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/11/2022 : 17:26:41
قه‌باره‌ی فۆنت

 

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

كورته‌ی فه‌توا:

ئاو یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ نیعمه‌ته‌ گه‌وره‌كانی په‌روه‌ردگارو گرینگترین سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌، بۆیه‌  له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا زۆر بایه‌خ به‌ پارێزگاری لێكردنی دراوه‌ و به‌ سامانێكی گشتی  هه‌ژمار كراوه‌و مرۆڤه‌كان هه‌مویان و نه‌وه‌كانی داهاتووشیان تیایدا هاوبه‌شن، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو تاكێكی موسوڵمان پارێزگاری له‌م نیعمه‌ته‌ بكات وزێده‌ڕه‌وی تیادا نه‌كات.

له‌ ئێستادا ده‌بینین كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانماندا ناوشیاری و زێده‌ره‌وی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی ئاودا،  بۆیه‌ ئه‌م فه‌توایه‌ی خواره‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین:

یه‌كه‌م: به‌پێی ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت هه‌مو زێده‌ڕۆییه‌ك له‌ به‌كار هێنانی ئاودا حه‌رامه‌.

دووه‌م: هه‌ڵكه‌ندنی بیری نایاسایی كارێكی نادروسته‌، و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكار ده‌بن له‌ لێدانیدا گوناهبار ده‌بن، هه‌روه‌ها پێدان و وه‌رگرتنی به‌رتیلیش بۆی له‌ گوناهه‌ گه‌وره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.

سییه‌م: ته‌جاوزكردن بۆ سه‌ر پڕۆژه‌كانی ئاو به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی غه‌شه‌وه‌ وحه‌رامه‌.

چواره‌م: داوا له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ پلانی گونجاوو به‌په‌له‌ دابنێن و كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانی ئاو .

 

درێژه‌ی فه‌توا:

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌ریمی كوردستان له‌ ڕێكه‌وتی 23/10/2022 سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توایان كرد، له‌ دانیشتنێكدا باسیان له‌ چه‌ندین كێشه‌و مه‌ترسی گه‌وره‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئاو و وشكه‌ ساڵی و، پێشنیازیان كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا هاوكار بن له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌، به‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ مه‌ترسی ئه‌و پرسه‌ له‌ ڕێگه‌ی فه‌توایه‌كی شه‌رعی، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵا دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌ رێكه‌وتی 1 / 11/ 2022  له‌ سۆنگه‌ی دڵسۆزی بۆ خاك و خه‌ڵكی كوردستان و  نه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌م وڵاته‌و له‌ ژێر ڕۆشنایی و ڕێماییه‌كانی قورئانی پیرۆزو ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان - صلی الله علیه وسلم - مه‌به‌سته‌ باڵاكانی شه‌ریعه‌ت و بۆ ڕێگریكردن له‌ زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی مه‌ترسیداری ئاو به‌ پێویستی زانی ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌ شه‌رعیه‌ی خواره‌وه‌ بخاته‌ به‌رچاوی كار به‌ده‌ستان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان:

خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيّ أَفَلا يُؤْمِنُونَ) سورة الأنبياء/ 30.

ئاشكرایه‌ كه‌ ئاو گرینگترین سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌ و ژیانیش به‌بێ ئاو ئه‌سته‌مه‌، هه‌روه‌كو شاراوه‌ش نییه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ زۆر به‌ سه‌ختی ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانی وشكه‌ ساڵی و كه‌م ئاوی بووه‌ته‌وه‌، ئاوی ژێر زه‌وی تا ئاستێكی مه‌ترسیدار دابه‌زیوه‌ و مه‌ترسی هه‌یه‌یه‌ له‌ داهاتودا ئه‌م دیارده‌یه‌ زیاتریش كاریگه‌ریه‌كانی به‌دیار بكه‌ون، بۆیه‌:

یه‌كه‌م: هه‌مو زێده‌ ڕۆیه‌ك له‌ به‌كار هێنانی ئاودا حه‌رامه‌ و ڕێگه‌ پێدراو نییه‌، هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ) سورة الأعراف/ 31.  بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیان له‌ كاتی به‌ كارهێنانی ئاودا زۆر به‌ وشیاری مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م نیعمه‌ته‌ی خودادا بكه‌ن، به‌ هیچ جۆرێك ئاو زیاد له‌ پێویست به‌ كار نه‌هێنن به‌ تایبه‌تی دایكان و خوشكانمان ئاگاداربن له‌ كاتی پاك كردنه‌وه‌ی ماڵدا زێده‌ڕۆیی كردن و به‌فیڕۆدانی ئاو حه‌رامه‌ و له‌ ڕوی شه‌رعه‌وه‌ پێی گوناهبار ده‌بن. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَلا تُطِيعُوا أَمْرَ الْمُسْرِفِينَ الَّذِينَ يُفْسِدُونَ فِي الأَرْضِ وَلا يُصْلِحُونَ) سورة الشعراء/ 151-152.

ته‌نانه‌ت زێده‌ڕۆیی كردن له‌ به‌كارهێنانی ئاو بۆ خوا په‌رستیش دروست نیه‌ ، هه‌روه‌ك هاتوه‌ ڕۆژێكیان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌لای هاوه‌ڵی به‌ڕێز سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاصدا - خودا لێی ڕازی بێت- تێپه‌ڕی كه‌ ده‌ست نوێژی هه‌ڵده‌گرت و زیاده‌ ڕۆیی ده‌كرد له‌ به‌كار هێنانی ئاوه‌كه‌، پێی فه‌رموو: (ما هذا السّرف یاسعد)؟! ئه‌م زێده‌ڕۆییه‌ چییه‌ ئه‌ی سه‌عد؟ ئه‌ویش گوتی: ئایه‌ له‌ ده‌ست نوێژیش زێده‌ڕۆیی هه‌یه‌؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموی (نعم، ولو كنت علی نهر جارٍ) به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕوبارێكی ڕۆیشتوش بێت. رواه الإمام أحمد (6768) وابن ماجه‌(419) .

دوه‌م: به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیان و سامانی گشتیمان كه‌ دوو مه‌به‌ستی ڕه‌چاوكراون له‌ شه‌رعدا پێویسته‌ كاری بیر هه‌ڵكه‌ندن بوه‌ستێندرێت، مه‌گه‌ر له‌كاتی زۆر پێویستدا و به‌ مۆڵه‌تی فه‌رمی لایه‌نی په‌وه‌ندی دار بیت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكار ده‌بن له‌ لێدانی بیری نایاسایی گوناهبار ده‌بن.

هه‌روه‌ك پێویسته‌ دادپه‌روه‌ری بكریًت له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی بیر هه‌ڵكه‌ندن و پێدانی مۆڵه‌ت ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ ڕیشوه‌ت و به‌كارهێنانی پێگه‌ی به‌ر پرسیاریه‌تی، واته‌: حه‌رامه‌ بیر هه‌ڵكه‌ندن بۆ خه‌ڵكی ئاسایی قه‌ده‌غه‌ بێت و بۆ به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش به‌ واسیته‌و ڕشوه‌ رێگه‌ پێدراو بێت، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَلاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ وَتُدلواْ بِهَا إِلَى الحكَّامِ لِتَأكُلُواْ فَرِيقاً مِّنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ) (سورة البقرة الآية:188).

سێه‌م: ته‌جاوزكردن بۆ سه‌ر ئاو و پڕۆژه‌كانی ئاو دروست نییه‌، ئینجا به‌ دزینی ئاو بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمی، یاخود به‌ پیس كردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بێت، یاخود به‌شكاندنی بۆڕی ئاوو كون كردنی بێت به‌ شێوه‌ی نا یاسایی، یانیش به‌ په‌ك خستنی ئامێری ژماردنی ئاوه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ نه‌دات، ئه‌مانه‌ هه‌موی ده‌چنه‌ خانه‌ی غه‌ش و ته‌جاوز كردنه‌ سه‌ر مافی گشتی و مافی هاوڵاتیان. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (كُلُوا وَاشْرَبُوا مِنْ رِزْقِ اللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ) (سورة البقرة/ 60) .

هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (وَالإِثْمُ مَا حَاكَ فِي صَدْرِكَ وَكَرِهْتَ أَنْ يَطَّلِعَ عَلَيْهِ النَّاسُ) أخرجه مسلم برقم: (2553). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ رِجَالا يَتَخَوَّضُونَ فِي مَالِ اللَّهِ بِغَيْرِ حَقّ، فَلَهُمُ النَّارُ يَوْمَ القِيَامَةِ) رواه البخاری برقم: 3118.

هه‌موو ئه‌م فه‌رمودانه‌ پێمان ده‌ڵێن كه‌ هه‌ر فێل و ته‌جاوزێك له‌ سه‌ر ئاوو پڕۆژه‌كانی ده‌چێته‌ خانه‌ی حه‌رامه‌وه‌.

چواره‌م: به‌ پێی خوێندنه‌وه‌ و بۆچونی شاره‌زایان و پسپۆڕانی تایبه‌ت، شه‌ڕی داهاتوی وڵاتانی جیهان شه‌ڕی ئاو ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ند دار له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌وا هه‌رچی زووه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی توكمه‌ و گونجاو بۆ ڕوبه‌ڕبونه‌وه‌ه‌ی قه‌یرانی داهاتوی ئاو، له‌:

أ‌- دروستكردنی به‌نداوی جۆراو جۆر، به‌ جۆریًك ببیًته‌ له‌ پێشینه‌ی پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت، به‌ پێیی فیقهی ئه‌وله‌ویات، وه‌ هه‌وڵدان بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران كه‌ ساڵانه‌ ئه‌و هه‌مو ئاوه‌ پاكه‌ به‌فیڕۆ ده‌چێت.

ب‌- دروستكردنی كارگه‌ی دوباره‌ پاك كردنه‌وه‌ی ئاوی ئاوه‌ڕۆكان (ریسایكلین) ودوباره‌ به‌كار هێنانه‌وه‌ی له‌ ئاو دێریكردنی باخچه‌و دارو درخت و شوشتن.

ت‌- كار بكرێت له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری به‌ كار هێنانی ئاو به‌ هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه‌.

 پێنجه‌م: پێویسته‌ هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی بكات له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ ڕوبه‌ڕوی وڵاته‌كه‌مان ده‌بنه‌وه‌، هه‌ر كه‌سه‌و له‌ ئاستی خۆیه‌وه‌ هه‌وڵی چاكسازی و ڕوبه‌ڕوبه‌نه‌وه‌یان بدات، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ئه‌ندازه‌ی خۆی و له‌ خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێبكات.  هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ده‌فه‌رموێت: (أَلَا كُلُّكُمْ رَاعٍ، وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ، فَالْأَمِيرُ الَّذِي عَلَى النَّاسِ رَاعٍ، وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ، وَالرَّجُلُ رَاعٍ عَلَى أَهْلِ بَيْتِهِ، وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْهُمْ، وَالْمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ عَلَى بَيْتِ بَعْلِهَا وَوَلَدِهِ، وَهِيَ مَسْئُولَةٌ عَنْهُمْ، وَالْعَبْدُ رَاعٍ عَلَى مَالِ سَيِّدِهِ وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْهُ، أَلَا فَكُلُّكُمْ رَاعٍ، وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ) متفق عليه من حديث (عبد الله بن عمر)    - رضي الله عنهما-.

والله تعالى أعلم

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

5/ ربیع الپانی/ 1444ك = 1/11/2022ز = 9/ خه‌زه‌لوه‌ر/ 2722ك