راگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه:
له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی 12-ربیع الاول -1432 به‌رامبه‌ر به 15-2-2011 لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌و به‌رچاویان سازكرد له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شه‌قڵاوه به ئاماده‌بونی زۆربه‌ی پێشنوێژ‌و وتاربێژانی شه‌قڵاوه‌و ده‌وروبه‌ری، وه به ئاماده‌بونی به‌ڕێزان قایمقام و به‌رپرسانی حكومی و ئیداری و لایه‌نه سیاسیه‌كان وخهلكێكی زۆری ده‌ڤه‌ره‌كه.
سهرهتیا ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگه‌كه به قورئانی پیرۆز دهستپیكرا، پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا نیاز مه‌لا عه‌بدولعه‌زیز پێشنوێژ‌و وتاربێژی مزگه‌وتی گه‌وره پێشكه‌شكرا، پاشان وتاری یه‌كێتی زانایان خوێندرایه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقی شه‌قڵاوه مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو، كه له وتاره‌كه‌یدا به تێروته‌سه‌لی باسی له‌گه‌وره‌یی ئه‌م یادهكردو، وه مه‌به‌ست و نیازی ئه‌م یاده له چ دایه و چه‌ند خاڵێكی گرنگی خسته روو سه‌باره‌ت به زیندو كردنه‌وه‌ی ئه‌م یاده پیرۆزه، پاشان سوپاسی خۆی ئاڕاسته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه كرد بۆ ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌ی له نێوانیاندا كرا، ئینجا له‌لایه‌ن به‌رێز كاك حاجی سه‌رباز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافه‌وه وتارێك پیشكه‌ش كرا، وه له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا مه‌هدی عوسمان وتارێك پێشكه‌شكرا، كه ناوه‌رۆكی وتاره‌كه ئاماژه پێدان بوو به ئه‌و ئه‌من و ئاسایشه‌ی كه‌وا له كوردستان دا هه‌یه‌و، رۆلی ئیسلام له پێكه‌وه ژیان كه وه‌رده‌گیرێ له واقیعی ژیانی پێغه‌مبه‌ر. وه له كۆتاییدا په‌خشانێك پیشكه‌ش كرا، له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا سلیمان به‌رپرسی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی یهكَیتی زانایان .
هه‌روه‌ها لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كرد له چه‌ند ئاهه‌نگێكی مه‌ولود له سنووره‌كه‌یدا.
|