مامۆستا عه‌بدولره‌حمان سدیق ده‌ڵیت: "دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی ریالو به‌رشلۆنه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ركران، هه‌ردوو راهێنه‌ره‌كه گووتیان: ئێمه خه‌ریكی ئه‌وه بووین له كلاسیكۆ له یه‌ك ببه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر خه‌ریكی یه‌ك بووین، ئاگامان له ده‌ره‌وه نه‌ما، كاتێكیش به ئاگا هاتینه‌وه هه‌موو جه‌سته‌مان شه‌كه‌ت‌و ماندوو بوو، له ده‌ره‌وه دۆڕاندمان".
خۆزگه هه‌موومان جیاوازیه‌كانمان وه‌لاوه ده‌ناو كاتێكیش بیرمان له نه‌یارانی ده‌ره‌وه‌مان ده‌كرده‌وه، نوری مالیكی هاته كه‌ركوك‌و زه‌وی زاری وه‌قفی سوننی خسته سه‌ر شیعه، هه‌موو رۆژێ هه‌ره‌شه ده‌كات، كاتی یهكبوونو یه‌كده‌نگییه، هیوادارم له جیاتی یه‌كده‌نگی ده‌ست به‌وه نه‌كه‌ینه‌وه، كه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش هه‌ر یه‌كتری تۆمه‌تبار بكه‌ینه‌وه.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه جیاوازیه‌كان له بیر بكه‌ین‌و نووسه‌رو رۆشنبیر‌و مامۆستایانی ئایینی‌و گهنجو پیرو هه‌موو لایه‌ك بیرێك له‌م وڵاته بكه‌ینه‌وه، كه رۆژ به رۆژ دژایه‌تی زیاتر ده‌كرێت. |