ِاگهیاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ:
له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌م مانگه‌دا ژماه‌یه‌كی زۆر بۆنه‌و مه‌راسیم و ئاهه‌نگ ڕێك ده‌خرێت به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی (ربیع اڵاول)ـه‌وه، لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌رجه‌م بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا هه‌یه. له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا وه‌هاب سه‌نگاوی تایبه‌ت به سایتی زانایان گوتی : بڕیار وایه ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیان به‌هاوكاری لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ سازبكه‌ن له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چه‌مچه‌ماڵ و، لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانیش به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه بۆنه‌یه‌كی تر بگێڕن .
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان گوتی: بڵاوكراوه‌یه‌كمان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولووده‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه تێیدا داواكراوه له زانایانی ئایینی و موسڵمانان به‌گشتی گرنگی ته‌واو به‌م بۆنه‌یه بده‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و ئیداره‌ی سنوره‌كه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان واڵا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو مزگه‌وتێكدا ئاهه‌نگێك سازبكرێت .
شایه‌نی باسه له‌سنوره‌كه‌دا تا ئێستا چه‌ند ئاهه‌نگ و كۆرێكی تر سازكراوه به‌و بۆنه‌یه‌وه ، له‌وانه :
1- مامۆستا شێخ جه‌عفر له ناحیه‌ی ته‌كیه (ئاهه‌نگێك) .
2- ناوچه‌ی كۆمه‌ڵی چه‌مچه‌ماڵ (كۆڕێك بۆ مامۆستا هاوڕێ) .
3- لقی یه‌كگرتوو له ناحیه‌ی ته‌كیه (ئاهه‌نگێك) .
|