دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌رواری 12/ربیع الاول/1432 كۆچی به‌رامبه‌ر 15/2/2011 زاینی، لێژنه‌ی باڵای به‌رزڕاگرتنی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و به ئاماده‌بوونی زۆرێك له‌مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كانی كه‌لار و كفری و ده‌ربه‌ندیخان و خانه‌قین و ڕزگاری و باوه‌نور و به‌ڕێز كاك شێخ موحه‌ممه‌د شاكه‌لی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆكاروباری ئاینی و صه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان و نوێنه‌ری زۆرێك له مه‌ڵبه‌ندو لقی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌رێكی زۆری شاری كه‌لاری ئایین په‌روه‌ر له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری كه‌لار مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یهكیێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و، تیایدا به‌ناوی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ئاهه‌نگه‌وه به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و، به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ته‌واوی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌وه پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان و كوردستان كرد‌و، هیوای خواست ئه‌م یاده پیرۆزه ببێته هه‌وێنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و برایه‌تی نێوان كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و، پاشان تیشكی خسته‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و له‌نێویاندا باسی له نیعمه‌تی ئه‌من و ئاسایش و ئاشتی نێوان هاوڵاتیان كرد‌و، داوای له موسوڵمانانی ئاماده‌بو كرد ئه‌م یاده بكه‌نه هه‌نگاوێك بۆ زیاتر پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان ...
وتاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌لایه‌ن به‌ڕێز رێبوار مه‌لا مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان خوێندرایه‌وه و، به‌ناوی وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسوڵمانانی كوردستان به‌گشتی و گه‌رمیان به‌تایبه‌تی كرد‌و، هیوای خواست ئه‌م یاده پیرۆزه به‌خێرو خۆشی بۆمیللهتهكهمان بگه‌ڕێته‌وه...
هه‌رله‌و مه‌راسیمه پڕشكۆیه‌دا به‌ڕێز سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وتاری حكومه‌ت و ئیداره‌ی گه‌رمیانی خوێنده‌وه‌و پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری له موسوڵمانانی جیهان به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی و سنوری گه‌رمیان به‌تایبه‌تی تر كرد‌و، هیوای خواست ئه‌م یاده ببێته هۆكارێك بۆ نزیك بونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م موسوڵمانان.
پاشان دوو پارچه هۆنراوه له‌لایه‌ن هه‌ردوو شاعیری میللی گه‌رمیان قادر ده‌لۆ و شێركۆوه پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرا‌و، ئاهه‌نگه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی قهصیدهو مه‌دیح كۆتایی هات.
شایانی باسه ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵانی تر گرنگیه‌كی ته‌واو به‌و یاده ده‌درێت له سنورهكهداو بڕیاره ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێت له شاره‌كانی تری كفری و خانه‌قین و ده‌ربه‌ندیخاندا.
|