یه‌كێتی زانایان سوپاسنامه‌یه‌ك بۆ حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌كان‌و هاووڵاتیان‌و راگه‌یاندنه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 12/ره‌بیعول ئه‌وه‌ل حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌كان‌و هاووڵاتیان‌و راگه‌یاندنه‌كان رۆڵێكی مه‌زنیان بینی له‌ به‌رزراگرتنی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، یه‌كێتی زانایان سوپاسنامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ سوپاس‌و حورمه‌تمان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و هاوولاتیان‌و دام‌و ده‌زگا حكومی‌و حزبیه‌كانی كوردستان، كه‌ به‌و په‌ڕی رێز‌و حورمه‌ته‌وه‌ رۆژی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان به‌رز راگرت، دیاره‌ ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئاوێته‌بوونی كوردپه‌روه‌ری‌و دیندارییه‌‌و، له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، كه‌ مه‌ولود‌و یادی پێغه‌مبه‌ر بۆته‌ به‌شێكی ئه‌رێنی له‌ كلتووری كورده‌واری. به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌ر ئاوه‌دان بێت‌و، برایه‌تی‌و خۆشه‌ویستیمان زیاتر بێت.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
‏16‏/02‏/2011