دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك په‌خشی رادیۆی ژیان ده‌نگی یه‌كێتی زانایان راوه‌ستاو، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان په‌یوه‌ندی بكهنو، داوایان ده‌كرد په‌خشی به‌كار بكه‌ویته‌وه، بۆ زانیاری پتر شێخ ئاوات نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ژیان تایبه‌ت به سایتی (زانایان) گووتی:
ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی رادیۆكه‌مان دوور بوو له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، به‌مه‌ش گرفتی بێ كاره‌باییمان هه‌بوو، هه‌روه‌ها بۆ میوانان هه‌ندێك زه‌حمه‌ت بوو، بۆیه مامۆستایان پێیان باش بوو بیگوازینه‌وه ناو باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، ئێستا گواستمانه‌ته‌وه ناو باره‌گاو، هیچ گرفتمان نه‌ماوه.
نه‌قشبه‌ندی له درێژه‌ی قسه‌كانی گووتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان ته‌نها تاكه رێكخراوێكیان هه‌یه، كه سه‌رجه‌م مامۆستایان له‌خۆ بگرێت‌و، ئه‌و رادیۆیه گوزارشت له‌وان دهكاتو، كه نیازمان هه‌یه، له داهاتوودا په‌خشه‌كه‌ی ببێته سه‌رتاسه‌ری له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان، بۆیه مامۆستایانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان بڕیاریاندا ناوه‌كه‌ی له رادیۆی (ژیان) بگۆڕن بۆ رادیۆی (زانایان)، چونكه یه‌كێتی زانایان سایته‌كه‌شیان هه‌ر به ناوی (زانایان)هو، بۆیه هه‌ر شتێك له بواری راگه‌یاندنه‌وه بیكه‌ن له ژێر ئه‌م ناوه ده‌بێت.
|