پێناسه‌ی ته‌سبیح
)ته‌سبیح( وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه، و له زمانی عه‌ربیدا به چه‌ند مانایه‌ك هاتووه، له‌وانه: (( دوعا و پاڕانه‌وه، نوێژی سونه‌ت، زیكری سونه‌ت))، وه هه‌روه‌ها (وشه‌ی ته‌سبیح) به‌كارده‌هێنرێت بۆ (( ئه‌و ده‌نكه مورووانه‌ی كه له تاڵه دهزویهكدا پێكه‌وه ده‌هۆنرێنه‌وه و ته‌سبیحیان لێ پێك ده‌هێنرێت ))1. كه ئه‌مه‌یان مه‌به‌ستی ئێمه‌یه لێره‌دا.
مێژووی
په‌یدابوونی ته‌سبیح
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ته‌سبیح به‌م شێوازه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌بووه و به‌كارنه‌هێنراوه، به‌ڵام له مانای ته‌سبیحدا له‌و سه‌رده‌مه زێڕینه‌دا چه‌ند شتێك هه‌بووه كه ته‌سبیحاتی پێكراوه (وه‌ك ناوكه خورما، ناوكه زه‌یتون، به‌رد، گرێی ده‌زوو)، وه له‌و ئه‌سه‌ره‌ی كه دواتر له (شێخ حه‌سه‌نی به‌صریـ)ـه‌وه ده‌یگێڕنه‌وه وئێمه‌ش له شوێنی خۆیدا ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه (ته‌سبیح) له (سه‌له‌فی صالیحینـ)ـه‌وه ده‌ستاوده‌ست به ئێمه گه‌ییشتووه، وپاشماوه‌ی ئه‌وانه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه.
(ته‌سبیح)
وهبیرخهرهوهیه بۆ زیكر كردن
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه هه‌ڵگرتنی ته‌سبیح خۆی بۆخۆی په‌رستش (عیبادهت) نیه2، به‌ڵكو ته‌نها ئامراز وئامێرێكه بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی یاد وزیكری خوای گه‌وره وته‌سبیحات پێ كردنی، وه بۆ ژماردن وزانینی ژماره‌ی تهسبیحاتهكان به ته‌واوی وبێ كه‌م وزیاد، تاوه‌كو ئه‌ندازه وژماره‌ی زیكره‌كان هاوكۆك بێت له‌گه‌ڵ فه‌رمان وفه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، هه‌روه‌ك ووتراوه: ((نعم المُذكّر السبحه))3. واته: ته‌سبیح باشترین شته كه زیكری خوات بیر بخاته‌وه.
(ته‌سبیح)
له فه‌رموده‌كانی حه‌زره‌تدا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له دروستیه‌تی و ڕه‌وایه‌تی به‌كارهێنانی ته‌سبیح دڵنیابین، ده‌چینه خزمه‌ت چه‌ند فه‌رموده و ئه‌سه‌رێك، تاوه‌كو بزانین ئایا هه‌رله‌خۆڕا ولهگۆتره (ته‌سبیح) داهێنراوه و ته‌سبیحاتی پێده‌كرێت، و مسوڵمانان به‌كاری دێنن، یاخود بنه‌مایه‌كی شه‌رعی هه‌یه وخهڵكێك كه فه‌توای نامه‌شروعی و ناڕه‌وایه‌تی ده‌ده‌ن به ووردی لێی نهكۆڵیونهتهوه وبه باشی تێی نه‌گه‌شتوون؟
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێكه له‌و فهرمودانهی كه ئاماژه به‌ڕه‌سه‌نایه‌تی ودروستێتی به كارهێنانی تهسبح ده‌كه‌ن له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا:
1- عن صفیه قالت: ((دخل علیّ رسول الله (ص) وبين يدیّ أربعه الاف نواه أسبح به‌ن، فقال: ماهذا يابنت حيی؟ قلت أسبح به‌ن قال: قد سبحت منذ قمت رأسك أكثر من هذا، قلت علمنی يا رسول الله (ص)، قال: قولی سبحان الله عدد خلقه))4. (صه‌فیه)ـی خێزانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هات بۆلام، منیش چوار هه‌زار(4000) ناوكم5 له‌به‌رده‌ستدا بوو، ته‌سبیحاتم پێده‌كردن، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموی: ئه‌مه چی یه ئه‌ی كچی (حویه‌ی)6؟ منیش وتم: ئه‌مانه تهسبیحتیان پێده‌كه‌م، ئه‌ویش فه‌رمووی: له‌و كاته‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌رت ڕاوه‌ستاوم له تۆ زیاتر ته‌سبیحاتم كرد، منیش وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌ی منیش فێربكه، پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی بڵێ: ((سبحان الله عدد خلقه)). واته: پاك و بێگه‌ردی بۆ خوا به ژماره‌ی دروستكراوه‌كانی.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌م فهمودهیه بده‌ین ده‌بینین كه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕێگه‌ی نه‌گرت له (صه‌فیه)ـی خێزانی له‌به‌كارهێنانی ناوك بۆ ته‌سبیحاتكردن، به‌ڵكو ئیقراریشی له‌سه‌ركرد. وه‌ئه‌گه‌ر ئهودهنكه ناوكانه "كه ده‌كاته ته‌سبیحی ئه‌مڕۆ" دروست نه‌بوایه به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) قه‌ده‌غه‌ی ده‌كرد، وه ڕێگری له (صه‌فیه)ـی خێزانی ده‌كرد له به‌كارهێنانی.
وه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه فه‌رموی: من له تۆ زیاتر ته‌سبیحاتم كرد، ئاماژه نییه بۆ كه‌م خێری ئه‌و زیكرانه‌ی (صه‌فیه)، یاخود ئاماژه بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی (ته‌سبیح) له‌خێری ته‌سبیحات كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه بوو كه زیكرێكی فێربكات خێری گه‌وره تر و زیاتر بێت له‌و زیكره‌ی كه (صه‌فیه) ده‌یكرد.
2- عن (عبدالله بن عمر) قال: ((رأیت النبی (صلی الله علیه وسلم) یقعد التسبیح بیده))7.
(عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رم (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بینی به‌ده‌ستی ته‌سبیحاتی ده‌كرد.
دیاره گرێكانی په‌نجه له‌مانای تهسبیحدایه، چونكه ئامانج وحیكمه‌ت له ته‌سبیحاتكردن به گرێكانی په‌نجه، یان به ته‌سبیح، یان به ناوك، یان به هه‌رشتێكیتر هه‌ر یه‌كێكه، ئه‌ویش رێك و پێكی و كه‌م و زیاد نه‌بوونی ژماره‌ی زیكرهكانه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا.
3- عن سعد بن أبی وقاص (ر.ع): ((أنه دخل مع رسول الله (صلي الله عليه وسلم) إمرأة وبين يديه نوي أو حصي تسبح به، فقال: أخبرك بماهو أيسر عليك من هذا أو أفضل؟ سبحان الله عدد ما خلق في السما‌و، وسبحان الله عدد ما خلق في الَارض، وسبحان الله عدد مابين ذلك، وسبحان الله عدد ماهو خالق، والله أكبر مثل ذلك، والحمد لله مثل ذلك، ولاأله إلاّ الله مثل ذلك، ولاحول ولا قوة إلا بالله مثل ذلك))8. (سةعدي كورِي ئةبي وةقاص) ده‌فه‌رموێت: له‌گه‌ڵا پێغه‌مبه‌ردا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕۆشتین بۆلای ئافره‌تێك ناوك یاخود ورده به‌رد له‌به‌رده‌ستیا بوو، ته‌سبیحاتی پێده‌كرد، پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: هه‌واڵت پێبده‌م به‌شتێك له‌مه ئاسانتر، یاخود گه‌وره‌تر بێت؟ فه‌رمووی: بڵێ: ((سبحان الله عدد ما خلق في السما‌و، وسبحان الله عدد ما خلق في الَارض، وسبحان الله عدد مابين ذلك، وسبحان الله عدد ماهو خالق، والله أكبر مثل ذلك، والحمد لله مثل ذلك، ولاأله إلاّ الله مثل ذلك، ولاحول ولا قوة إلا بالله مثل ذلك)). واته: پاك وبێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگار به‌ژماره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه له ئاسماندا دروستی كردوون، پاك بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره به ژماره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه له زه‌ویدا دروستی كردوون، پاك وبێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره به ژماره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه له نێوان زه‌وی وئاسماندا دروستی كردوون، پاك وبێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی كه دروستكارو به‌دیهێنه‌ره، وه (ألله أكبر، لاإله إلا الله، لاحول ولا قوه إلا بالله)ـش به ئه‌ندازه‌ی ئاسمان وئه‌وه‌ی له ئاسمان وزه‌وی وئه‌وه‌ی له زه‌وی وله نێوان ئاسمان وزه‌ویدایه.
ده‌بینین دیسان پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) لێره‌شدا ڕێگری له‌و ئافره‌ته نه‌كرد كه به ناوك و وورده به‌رد ته‌سبیحاتی ده‌كرد "كه له حوكمی تهسبیحدایه"، به‌ڵكو زیكر وتهسبیحاتێكی تری باشتری فێری ئافره‌ته‌كه كرد.
ته‌سبیح له‌لای پێشینانی چاكه‌كان (سه‌له‌فی صاڵح) ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت
1- ((أخرج إمام أحمد: ان ابا هریره كان له خیگ فیه ألفا عقده، فلا ینام حتی یسبح به)) 9. (ئه‌بو هوره‌یره) ده‌زوویه‌كی هه‌بوو دوو هه‌زار گرێی لێدا بوو، به شه‌وا نه‌ده‌خه‌وت تاوه‌كو هه‌موو گرێكانی به ته‌سبیحات ته‌واو ده‌كرد.
2- ((أخرج إبن سعد: ان الفاگمه بنت ا‌لحسین بن علی بن أبی گالب (ر.ع) كانت تسبح بخیگ معقود فیها))10. (فاتیمه‌ی كچی حسه‌ینی كوڕی علی كوڕی ئه‌بوتالیب) (خوای لێڕازی بێت) به ده‌زویه‌ك كه گرێی لێدرابوو ته‌سبیحاتی ده‌كرد.
3- ((كان ابو صفیه مولی رسول الله (صلی الله علیه وسلم) یوچع له نگعٌ ویجاو بزنبیل فیه حص فیسبح به إلی نصف النهار پم یرفع فإژا صلی اتی به فیسبح حتی یمسی))11. (ئه‌بو صه‌فیه)ی كۆیله‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) جێگه‌ی بۆ ڕاده‌خرا بۆ خه‌وتن، وزهمبیلهیهكی بۆ ده‌هێنرا كه به‌رده وورده‌ی تێدابوو، ته‌سبیحاتی به‌و به‌ردانه ده‌كرد تاكو نیوه‌ی ڕۆژ، پاشان هه‌ڵده‌سێنرایه‌وه، وه هه‌ركاتێكیش نوێژه‌كه‌ی بكردایه ده‌هێنرایه‌وه بۆسه‌ر جێگه‌كه‌ی خۆی وته‌سبیحاتی به به‌رده‌كان ده‌كرد.
4- (( أخرج ابن سعد عن الحكیم بن الدیلمی أن سعدا (ر.ع) كان یسبح بالحصی)) 12. واته: (سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌قاص) (خ) كه‌یه‌كێكه له‌هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به به‌رد ته‌سبیحاتی ده‌كرد.
5- (( اخرج ابن أبی شیبه عن ابی سعید الخدری انه كان یسبح بالحصی والنوی))13. (ئه‌بو سه‌عیدی خودری) كه یه‌كێكه له هاوه‌ڵان به وورده‌به‌رد وناوكه ته‌سبیحاتی ده‌كرد.
6- قال عمر المكی: ((رأيت استاذي (الحسن البصري) وفي يده سجة، فقلت له يا استاذ مع عظم شأنك وحسن عبادتك انت الي الَان مع السجة؟ فقال لي هذا شئ استعملناه من البدايات ما كنا نتركه في النهايات، إني احب ان اذكر الله بقلبي ويدي ولساني، ولم ينقل عن أحد من السلف ولا الخلف كراهتها، نعم محل ندب اتخاذها فيمن يعدها للذكر بالجمعية والحضور ومشاركة القلب للسان في الذكر))14. (عومه‌ر مهكهیی) كه یه‌كێكه له قوتابیه‌كانی شێخ (حه‌سه‌نی به‌صری) ده‌فه‌رموێت: مامۆستاكه‌م واته (شێخ حه‌سه‌نی به‌صریـ)ـیم بینی، ته‌سبیحی به ده‌سته‌وه بوو، پێم وت: مامۆستا تۆ له‌گه‌ڵا ئه‌و هه‌مووه ڕێز و گه‌وره‌یی وپهرستشه پاكه‌تدا، كه‌چی ئێستا ته‌سبیح ده‌گریت به‌ده‌سته‌وه 15، ئه‌ویش پێی فه‌رمووم: (ته‌سبیح) شتێكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌كارمان هێناوه، ئێستاش به‌م دواییانه وازی لێناهێنین، چونكه من پێمخۆشه به دڵ و به ده‌ست و به زمان یادی خوا بكه‌م.
شێخ (حه‌سه‌نی به‌صری) خوای لێڕازیبێت كه یه‌كێكه له تابعییه گه‌وره‌كان، له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ردا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ژیاوه ویه‌كێكه له زانا مه‌زنه‌كانی ئیسلام، له كاتی زیكردا به‌كارهێنی (تهسبیحـ)ـی به زیكر وپه‌رستشی ده‌ست هه‌ژمار كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێین باوه‌ڕ (ئیمان) بریتی یه له: (بڕوا هێنان به‌دڵ وپاشان دانپێدانانی به زمان، دواتر ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان به‌كردار)، ئه‌میش به هه‌مانجۆره، هه‌رسێ جۆره پێداویستی یه‌كانی زیكری له‌خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه، كه بریتیه له (زمان، دڵا، ده‌ست).
هه‌روه‌ها ئیمامی (شه‌وكانی) پاش ئه‌وه‌ی دوو فه‌رموده له‌سه‌ر ته‌سبیحات كردن نهقڵا ده‌كات، ده‌فه‌رموێت: (( والحدیپان اڵاخیران یدلان علی عدّ التسبیح بالنوی والحصی، وكژا بالسبحه لعدم الفارق لتقریره صلی الله علیه وسلم، للمرأتین علی ژلك، وعدم إنكاره والإرشاد إلی ماهو أفچل لاینافی الجواز))16. واته: ئه‌م دوو فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه دروسته ته‌سبیحات به به‌رد وناوك و ته‌سبیح بژمێررێن، چونكه جیاوازی له نێوان به‌رد و ناوكه و ته‌سبیحدا نییه، كه پێغه‌مبه‌ر ئیقراری له‌سه‌ر كردووه.
كه‌وابوو بۆمان ده‌ركه‌وت كه (ته‌سبیح) هه‌ڵقوڵاوی نێو داب ونه‌ریتی ڕه‌سه‌نی ئیسلامییه و له داهێنراوی سه‌ده‌ی زێڕینه (خیر القرون)، و ته‌قریری پێغه‌مبه‌ری (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌سه‌ره وبه هیچ شێوه‌یه‌كیش نكۆڵی وڕێگری لێنه‌كردووه، "ئه‌گه‌رچی ته‌سبیح وه‌ك له فه‌رمووده‌كاندا به‌ڕونی دیاره سه‌ره‌تا به‌م شیوازه‌ی ئێستا نه‌بووه، به‌ڵام به به‌ره‌وپێشچونی ژیان ئه‌ویش به‌ره‌وپێش چووه، تاكو بووه به‌و ته‌سبیحه‌ی ئێستامان"، كه ئاشكرایه ئه‌و ته‌سبیحه‌ی ئێستا له وورده‌به‌رد وناوكهخورما وناوكهزهیتونهكهی جاران خاوێنتر وقهشهنگتره، كه‌وابوو له‌وانیش شهعیتره. هه‌روه‌ك (ئه‌بولعه‌باس الرواد) ده‌ڵێت: (( تبین من قول الحسن أن السبحه كانت موجوده فی زمن الصحابه، ڵان بدایته فی زمنهم))17.
تێبینی:
هه‌ندێك لهزانیان ده‌فه‌رموون: به‌سه‌ری په‌نجه‌كان زیكر وته‌سبیحات بكرێت باشتره، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر ترسی لێتێكچونی نه‌بوو، ئه‌وا به سه‌ری په‌نجه باشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ترسی لێتێكچونی هه‌بوو ئه‌وا به‌كارهێنانی (ته‌سبیح) باشتره18.
وه دكتۆر (ڕه‌مه‌زان بوتی) ده‌فه‌رموێت: ((أما استعمال السجة لضبط الذكر وعدده فجائز لكل الاحوال، ولا معني لمنعه لقد صح عن رسول الله (صلي الله عليه وسلم) قال: أيعجز احدكم ان يكسب في اليوم ألف حسنة؟ قال له بعض الصحابة: كيف يكسبها يا رسول الله (صلي الله عليه وسلم) قال: يسبح الله في اليوم مأة مرة، رواه مسلم في صحيحه. ومن الواضح أن الانسان يحتاج الي أداة لضبط هذا العدد الذي استحبه رسول الله (صلي الله عليه وسلم) من سبحة أو حصي أو نحوها. فمن أنكر جواز ذلك علي الرغم من هذه الضرورة فقد تكلف وتنطع!.. وقد صح عن رسول الله (صلي الله عليه وسلم) هلك المتنطعون))19. واته: به‌كارهێنانی ته‌سبیح بۆ ژماردن وتهواێتی زیكر له هه‌موو كاتێكدا دروسته وقهدهغهكرنی به‌كارهێنانی شتێكی بێ مانایه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمویه‌تی: ئایا یه‌كێكتان ناتوانێت له ڕۆژێكدا هه‌زار چاكه ئه‌نجام بدات؟ هاوه‌ڵانیش ووتیان: چۆن هه‌زار چاكه به‌ده‌ست بێنین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموی: له ڕۆژێكدا سه‌د جار ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره بكات.
وه ئاشكرایه مروِڤ پێویستی به ئامێرێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر پێی خۆشه وبهسونهتی داناوه وه‌كخۆی ئه‌نجامی بدات، ئیتر به ته‌سبیح بێت یان به وورده‌به‌رد، وه هه‌ركه‌سێك نكۆڵی له دروستێتی ئه‌مه بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شتێكی پێویسته، ئه‌وه بارگرانی وناڕحهتی بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كات، پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌وانه‌ی بارگرانی بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن له ناوچوون).
وه لێره‌دا ده‌بێت ئاگاداری شتێكی‌تر بین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زانایان فه‌رمویانه: به‌كارهێنانی ته‌سبیح بۆ جگه له زیكر ویادی خوا، بۆ هه‌ڵسوڕاندن وخۆ نواندن حه‌رامه، چونكه ئه‌مه خۆ چواندنه به‌و كه‌سانه‌وه كه زیكر ویادی خواده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین درۆیه، هه‌روه‌ك پێشه‌وا (ئیبنولحاج) فه‌توای به‌مه داوه 20، وه (شێخی بوتیـ)ـیش ده‌فه‌رموێت: به بۆچونی من ئه‌مه (واته به‌كارهێنانی ته‌سبیح بۆ خۆ نواندن وخۆ ده‌رخستن) كارێكی نه‌شیاوه ونكۆڵی وڕێگری لێده‌كرێت21، واته: نابێت (ته‌سبیح) بۆ خۆ ده‌رخستن وبادان به‌كاربهێنرێت.
لێره‌دا به‌م ئه‌ندازه‌یه ئیكتیفا ده‌كه‌ین، وئومێدهوارم توانیبێتم به‌رچاو ڕونیهكم به خوێنه‌رانی به‌خشیبێت، وجێگه‌ی سود وڕهزامهندیان بێت. وصلی الله وسلم علی سیدنا وسندنا محمد وعلی ێله وصحبه أجمعین
ژێده‌ر:
1ـ رائد الطلاب: جبران مسعود، دار العلم للملايين، بيروت ـ لبنان، الطبعة الاولي، 1967م.
2ـ مختار الصحاح: محمد بن أبي بكر بن عبدالقادر الرازي، دار الكتاب العربي، بيروت ـ لبنان، الطبعة الَاولي، 1967م.
3ـ الموسوعة اليوسفية في بيان أدلة الصوفية: الشيخ يوسف حطار محمد، الكنوز للطباعة والتوزيع، دمشق.
4ـ البدعة في مفهومها الإسلامي الدقيق: الدكتور عبدالملك السعدي، دار النيل ـ بغداد، الطبعة الَاولي، 1413هـ / 1992م.
5ـ لواقح الَانوار في الرد علي أهل البدع والَاشرار: أحيمد حسن.
6ـ مع الناس مشورات وفتاوي: دار الفكر، دمشق ـ سوريا، الطبعة الرابعة، 1428هـ / 2007.
7ـ القدير شرح الجامع الصغير، محمد عبدالرؤف المناوي، تصحيح: أحمد عبدالسلام، بيروت لبنان، الطبعة الَاولي، 1415هـ /1994م.
8ـ تحفة الَاحوذي: شرح جامع الترمذي، للمباركفوري، دار الكتب العلمية، بيروت لبنان، (المكتبة الشاملة).
9ـ ئارامی دڵان: مه‌لا مختاری زه‌ردۆیی، چاپی یه‌كه‌م، 2009، چاپخانه‌ی بینایی.
1- رائد الطلاب: السبحه: 499، ومختار الصحاح: السبحه: 282.
2- بڕوانه: البدعه فی مفهومها الاسلامی الدقیق: 84.
3- أخرجه الديلمي، أنطر: لواقح الَانوار: 143، و الموسوعة اليوسفية: 1/ 243.
4 رواه اترمذي: 3554، والحاكم في المستدرك: 1/ 732، وقال هذا صحيح الإسناد، والطبراني: 195، وانظر: بستان الَاحبار مختصر نيل الَاوطار، 1/ 373.
5 - پێده‌چێت ناوكه خورما، یان ناوكه زه‌یتون بوو بێت.
6ـ مه‌به‌ست له (كچی حویه‌ی) خاتوو (صه‌فیه)یه، كه كچی (حویه‌ی) وخێزانی پێغه‌مبه‌ر بووه.
7- رواه الترمذي: 3411، وأبوداود: 502، والنسائي: 3/ 79، والحاكم: 1/ 547، والبيهقي: 2/ 253، وأحمد: 2/ 160، وإبن حبان: 843، والبغوي: 1268.
8- رواه أبو داود والترمذي.
9- أخرجه الإمام أحمد في الزهد، وانظر: البدعة في مفهومها الإسلامي الدقيق: 85، و الحيلة: 1/ 383، ولواقح الَانوار: 144.
10- أخرجه إبن سعد في الطبقات، وانظر: البدعة في مفهومها الإسلاميّ الدقيق: 85؛ والموسوعة اليوسفية: 1/ 242. وتحفة الَاحوذي: شرح جامع الترمذي، للمباركفوري، دار الكتب العلمية، بيروت لبنان، 18/ 355.
11- أخرجه أحمد في الزهد، البدعة في مفهومها الإسلامي الدقيق: 85؛ والبداية: 5/ 322. ونيل الَاوطار شرح منتقي الَاخبار: شوكاني، 4/ 21.
12- رواه ابن سعد في طبقاته: 3/ 143، وحياة الصحابة: 4/ 71، ولواقح الَانوار: 144، ومصنف ابن ابي شيبة، الموسوعة اليوسفية: 1/ 242.
13- رواه إبن ابي شيبة، تحفة الَاحوذي: 18/ 395، و الموسوعة اليوسفية: 1/ 242.
14- الموسوعة اليوسفية: 1/ 243. وفيض القدير شرح الجامع الصغير: 15/ 368.
15 - لێره‌دا واده‌رده‌كه‌وێت كه‌هێشتا به‌ته‌سبیح ئاشنا نه‌بووه.
16- بستان الاحبار مختصر نیل الاوطار: 1/ 373.
17- نزهه الفكر فی سبحه الذكر، نقلا عن: الموسوعه اليوسفيه: 1/ 242.
18- الفتاوی الكبری ابن الحجر: 1/219.
19- مع الناس: 1/ 216 _ 217.
20- ئارامی دڵان: 109.
21- بڕوانه: مع الناس:1/ 217.
ئەم بابەتە لە ژمارە (82)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە. |