یه‌كێتی زانایان داوا ده‌كات پارێزگاری له‌ ئارامی‌و سه‌قامگیری كوردستان بكه‌ن

دوای دروستبوونی رووداوه‌كانی سلێمانی‌و، رۆییشتنی هه‌ندێك له‌ خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان‌و دروستبوونی كێشه‌‌و كه‌وتنه‌وه‌ی كوژراو‌و بریندار، شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌ یاوه‌ری لقی سلێمانی زانایان ‌و كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایانی ئایینی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و باره‌گای لقی چواری پارتی‌و پارێزگاری سلێمانی‌و ئاسایشی سلێمانیان كرد‌و، داوایان ده‌كرد پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵی ئه‌و دۆخه‌ بكرێت.

دواتر مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافیعی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی په‌یامی یه‌كێتی زانایانی راگه‌یاند، كه‌ خۆی له‌ برایه‌تی‌و ئاشتی‌و ئارامی ده‌دیته‌وه‌‌و، داوای له‌ هه‌موو لایه‌ك كرد به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌ بكه‌ن.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد، ده‌قه‌كه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی زانایان له‌ به‌شی به‌یاننامه‌، یان له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌:

http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=4&id=26319