ناوچه‌ی چۆمانی زانایان به‌بۆنه‌ی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ربێت ) ئاهه‌نگ ده‌گێرێت

مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لقی سۆران:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی له‌دایكبوونی سه‌روه‌رمان محمد (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی سه‌ر به‌ لقه‌كه‌مان ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان له‌ ئێواره‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا رۆژی 17/2/2011به‌ ئاماده‌بوونی زانایانی ئاینی ونوێنه‌رانی دامو ده‌زگاكان وجه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه‌، ئاهه‌نگی یادی مه‌ولوودی به‌رز راگرت.

شایه‌نی باسه‌: ئاهه‌نگه‌كه‌ وتاری هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێزمه‌لا یوسف حمدامین و به‌رێوێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران له‌لایه‌ن به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران پێشكه‌شكران، كه‌ تیایاندا ئاماژه‌ به‌ گه‌وره‌یی یاده‌كه‌و چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی پێغه‌مبه‌ر كرا.

دواتر ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیپه‌ سرودیه‌كانی ئاینی ناوچه‌كه‌ به‌ چه‌ندین سروودی ئاینی وستایشی پێغه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند كراوكۆتایی به‌ئاهه‌نگه‌كه‌ هات .