ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه:
له هه‌وڵێكدا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم، له‌سه‌ر داوای لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان لێژنه‌ی داكۆكی له‌مافی هاوڵاتیان سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی دوشه‌ممه به‌رواری 21/1/2011 بانگهێشتی لێژنه‌ی فه‌توای به‌رپرسی ئه‌وقاف و، كۆمه‌ڵه‌ی خه‌مخۆری و پیاوماقوڵانی ڕانیه‌ی كرد بۆ باره‌گای لقه‌كه‌مان له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕانیه.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیاندا بڕیار درا، كه‌سه‌ردانی هه‌رسێ باره‌گای گۆڕان و یه‌كێتی وپارتی بكرێ.
شایانی باسه: له‌م سه‌ردانانه‌دا چه‌ند پێشنیارێك خرانه ڕوو، تاوه‌كو ئه‌و بارگرژیه‌ی له ناوچه‌كه ڕویداوه چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه‌و، له تێكڕای سه‌ردانه‌كاندا سه‌ره‌تا به‌ڕێز به‌رپرسی لقمان هه‌ڵوێستی زانایانی بۆ ڕوندهكردنهوهو پێشنیاری پێویستی ئاڕاسته ده‌كردن، ئه‌مه‌و وێڕای داواكاریه‌كانی لێژنه‌كه، كه پێشنیار‌و داخوازی هێوربوونه‌وه‌ی خۆی ده‌خسته ڕوو.
جێی خۆشحاڵیبوو كه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كان ئه‌م سه‌ردانه‌یان بهرزدهنرخاندو، به‌ڵێنیاندا كه ئه‌م په‌یامه به‌سه‌روی خۆیان بگه‌یه‌نن.
|