مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی 23/2/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌باره‌گای لق له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وتارخوێنی شاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و گرژیه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمه‌كه‌مان بوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش شاری سوله‌یمانی، كه كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ڕه‌وش و بواری ئه‌من و ئاسایش و ئابووری هه‌رێمه‌كه‌مان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه: كه وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی‌و نیشتیمانی‌و ئینسانی پێویسته ئێمه‌ی مامۆستایانی ئاینی ڕۆلی كاریگهرو ئه‌رێنیمان هه‌بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه له ڕێگای مینبهرهكانهوه، چونكه ئه‌گه‌ر چی خۆپیشاندان و داواكردنی داخوازیه‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه مافێكی ڕه‌واو شه‌رعی یه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و ئارامی هه‌رێم، كه به‌خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته هاتوهتهكایهوه، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌و په‌ری دڵسۆزی‌و خه‌مخۆریه‌وه به‌پیر داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان بێن‌و، زیاتر له موعاناتی خه‌ڵك تێبگه‌ن و ، كۆنترۆلی كێشه‌و گرفته‌كانیان بكهنو چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌و گونجاویان بۆ بدۆزنه‌وه.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا زانایان به یه‌كده‌نگی كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داوا له‌هاوڵاتیان بكرێ: وه‌ك هه‌میشه دڵسۆزانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه بكهنو، به‌شێوازی گونجاو و ، شارستانیانه داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه له‌بارتر بێت بۆ ئه‌م چاكسازیه‌ی كه داواكاران مه‌به‌ستیانه.
هه‌روه‌ها زانایان ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه: كه ده‌بێ داوا له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بكرێت ڕۆڵ و كاریگه‌ری چاك‌و ئه‌رێنیان هه‌بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه، وه دوور له‌مه‌رامی سیاسی‌و تهشهیرو تهشویشو دروستكردنی كاریگه‌ری خراپ له ناخی هاووڵاتیانو، به شێوه‌یه‌كی واقیعیانه هه‌واڵه‌كان بگوازنه‌وه.
|