شاندێكی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی لقی شێخانی یه‌كێتی قوتابیان ده‌كات

ئه مرۆ سێشه‌ممه‌ 2011/2/22 شاندێكی لقی شێخان یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌یان سه‌ردانی لقی شێخانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانیان كردو، به‌ گه‌رمیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێزان به‌رپرسی لق‌و كارگێڕانی پێشوازیا لێكرا.

له‌ دانیشتنێكدا وێڕای پیرۆزباییكردنی 58 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌یان، باس له‌ بارودۆخی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ كراو، ئارامی‌و ئاسایشی كوردستان‌و پارێزگاری لێكردنی به‌ كارێكی پیرۆز پێناسه‌كرا