لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌زیزی هۆرێنی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان:
له‌به‌رواری 18/2/2011 شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لق‌و، مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا، له‌شاری خانه‌قین سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عه‌زیزی موفتی ناوچه‌ی خانه‌قینیان كردو، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌ ته‌ندروستی مامۆستایان كۆلێیه‌وه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ گرفتاری نه‌خۆشی یه‌‌و داوای شیفای به‌په‌له‌یان له‌ خوای گه‌وره‌ بۆكرد، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێزیان زۆر خۆشحاڵی خۆیانی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و، ده‌ستخۆشی له‌ یه‌كێتی زانایان كرد، كه‌ هه‌میشه‌ په‌رۆشی ئه‌ندامه‌كانی و مامۆستایانی ئاینی یه‌.