به‌رپرسی ئه‌وقافی زاخۆ سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌كات

رۆژی 23/2/2011 به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی زاخۆ سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد.

مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان رۆژی چوارشه‌مه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی كرد له‌ به‌ڕێز سه‌میان عه‌بدولخالیق به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی زاخۆ كرد‌و، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه‌ به‌ڕێز مامۆستا وه‌یسی سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی زاخۆ كرد، كه‌ باشترین هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایان هه‌یه‌‌و، بێگومان هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانن باشترین خزمه‌ت به‌ ماۆستایانی ئایینی بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی زاخۆ سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی زانایانی كرد‌و، ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، كه‌ هه‌میشه‌ باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان ده‌بێت.